داوەتنامەكانی ئەمریكا چیە و چۆن بوو

لە لایەن د.كاروان حمە صالح21/08/2024

ڕاستکردنەوە
داوەتنامەكانی ئەمریكا چیە و چۆن بوو

تەنها بۆ بەرچاو ڕوونی و راستكردنەوە، چوونکە نەموویستوە لەسەر ئەم بابەتە هیچ بڵێم، بەلام كە دەبینین؛ تا ئێستا نە میدیاكان بە دروستی ناوەكان و پرۆسەی بانگهێشت و لیستەكانیان زانیوە، نە ئەوانەش كە پێیان وایە تەنها لیستەكەی كە بلاوبۆتەوە لیستە راستەكەیە! وای كرد كە بۆ بەرچاو ڕوونی ئەم چەند زانیاریە بخەمە خزمەتتان؛
سەرەتا دەعوەتنامەكان لە هەر وولاتە و لە رێی دامەزارەوەیەكی ئەمریكیەوە نێردراوە كە ئامادەیی هەیە لەو وولاتە، وە هەندێك لە بانگهێشتنامەكان لە رێی قونسولیە و سەفارەت یان راستەوخۆ دامەزراوە حكومیەكانی ئەمریكاوە بووە.
بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێگای رێكخراوی NDI ی ئەمریكیەوە ( National Democratic Institute) بووە كە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایەوە و چەندین سالە كۆنتاكی هەیە لەگەل پارتە سیاسی و رێكخراو و كەسایەتیەكاندا لە ناوخۆی هەرێم و عێراقدا.
ئەو دامەزراوە بیانیانە پرۆسەكەیان بەم جۆرەیە، من ظمنیها، ئەمەی NDI
نامەی بانگهێشتەكەی ئەم كۆنگرەیە بە ئیمەلە و دێدلاینێك دادەنرێت كە تا ئەو بەروارە خۆت ناونوس بكە بۆ ئامادەبوون ئەگەر ئامادە دەبیت، بۆ نرخی تەنها پركردنەوەی فۆرم و رێجستەر ( ۷٥٠$ )ە .
ئەوانەی كە ڕێجستەریان كردووە ناویان دەچێتە لیستێكی ترەوە كە پێی دەوترێت لیستی ئامادەبووان ( Attendees ) واتا ئەمانە ئامادە دەبن!
بەلام ئەوانەی خۆ ویستانە ڕێجستەریان نەكردوە، (كە هەیە ڤیزەشی وەرگرتووە و ناڕوات!، ) ئەمانە واتا ئامادە نابن بۆیە ناویان لە لیستی Attendees دا نیە، نەك لەبەر ئەوەی دەعوەت نەكراون!
جا چەندین كەسایەتی تر لە هەرێم و عێراق دەعوەت كراون! كە نە خۆیان بلاویان كردۆتەوە وە نە میدیاكانیش زانیاریی تەواویان بەدەستیان گەیشتووە.
بەلێ؛ زۆرجار رێكخراوی بیانیی پارەی سەفەر و تك ئەدات بۆ كۆنگرە و دیدارەكان، بەلام بۆ حیزب لە ئەمریكا ئەمە قورسە و لەسەری دەكەوێت، بۆیە خەرجی تەواوی تكت و مانەوە و خەرجی رۆژانە و هەرچیەكی تر بە رێجستەریشەوە لەسەر میوانەكان خۆیانە، تەنانەت زۆرینەی دانیشتن و لیقائات لە هامشی كۆنگرەكەش بە پارەی زۆرە هەندێكیش كە گرنگ نیە بە فریە!
لە كۆتایدا؛ گرنگە ئەوەیە، ئەوانەی چوون بە هەر ئامانجێك، ئەوانەش پێیان باشنەبووە بچن؛ هیوای سەركەوتنیان بۆ بخوازرێت!
بە هیوای سەرکەوتن ،تا چوارسالی تر و كۆنگرەی داهاتووی دیموكراتەكان!

وتاری زیاتر