کاتێک سەرۆکێکی ئەدیب ئەڕوا!

لە لایەن د. ماجد خەلیل19/10/2024

🔴 کاتێک سەرۆکێکی ئەدیب ئەڕوا!
🔴 لەبیرمان نەچێت.. ئەوان یەحیا سینواریان هەیە..
بۆ یەحیا سینوار...

کوڕە کەچەڵەکەی سەرچڵی و سنووری خەیاڵی ئێمە..
یەحیا سینوار ئینسانێکی ئەدیب بوو، ئینسانێک ئەیزانی لەم ئاسمان و زەمینە فراوانەدا، ئیتر شوێنێک نەماوەتەوە بۆ هەبوون. ئەیزانی ئەوەی هەیە هیچوپوچییە!
سینوار بەدەستەکانی خەیاڵی دەچنی، خەیاڵێک هەرجارەی لە ڕەگێکی خاکەوە، شادەمارێکی دەتەقی.
شادەماری ئەم خەیاڵەهارەی کوڕە کەچەڵەکەی ناو چیرۆک و داستانەکانی ڕۆژهەڵات، ئەم جارەیان بوویە حەکایەتی هەزار و یەک ڕۆژی ڕۆژهەڵات..
ئەمجارەیان خەیاڵ بوویە شوناسی ئازادی. خەیاڵ لە شەققەی باڵی داو بەو ئاسمان و زەمینە فراوانەی ژیاندا پێی وتین:
ویژدانەزیندووەکانی ئەم واقیعە، تەنهاو تەنها تونێلە تاریکەکان، تێشوویان تژی دەکات لە ڕووناکی!
پێی وتین:
ژیانی ئازاد، لە کۆشک و تەلار و گرد و ڤێللا و ڤیزای کیشوەربڕدا نییە.
پێی وتین:
ژیانی ئازاد لە ئەندێشە و خەیاڵ و ئەخلاقدایە.. ئەخلاقی ئازادی و نەچەمان.. ئەخلاقی نەکەوتن و نەسەرەوتن. ئەخلاقی نوسینەوەی چیرۆکەکانی (دڕکی مێخەک)، ئەو دڕکوداڵی سەرەڕێیەی، دانەکڕێی دانەبەدانەی هاوڕێ و هەڤاڵانی ڕێگەی عەشق و ئازادی بوون.
پێی وتین:
ژیانی ئازاد لە گۆشەگیری و زیندانی تاکەکەسییەوە تەرا دەبێت، وەک کوترێکی لانەواز، دانەبەدانەی هێلانەی شێواوی شۆڕش دەنێتەوە.
بەڵێ ئەخلاقی نوسینەوەی چیرۆکەکانی چەوسانەوە، تەنهاو تەنها لە گەلەری و گیانی شیرینی شۆڕشگێڕەکاندا زیندووە. ئەو شۆڕشگێڕەی لە زیندانی تاکەکەسییەوە، تەکبەتەکی تەلیسمەکانی دابڕانی دەشکاند. دانەبەدانەی هاوڕێکانی سەردەمی زاڕۆیی زیندووڕادەگرد و یادەوەری لای هەموو هاوڕێ و هەڤاڵەکانی بوو.
ئەوەی ڕۆژێک قومەئاوێکی دابێت بەدەم بستێک نەمامی قەدەری قودسەوە، ئەو ئەیناسی و لەگەڵیدا، لەو ساڵەهای ساڵەی زیندانەوە شەوەکانی ڕۆژدەکردەوە..
ڕێک ئەمەیە جیاوازی سەرۆکێکی ئەدیب و سەرۆکێکی نائەدیب.. ڕێک ئەوەیە جیاوازی جیهانێک خەیاڵ تێیدا زیندوو بێت، لەگەڵ جیهانێکی بێخەیاڵ.. لەگەڵ جیهانێک پڕ لە هاوار و هوتاف و هونەری ڕشانەوە!
بەڵێ بەخوا، کە ئینسانێکی ئەدیب ئەمرێت، یانی پەنجەرەیەک دادەخرێ، یانی چینێکی تر، لەو دڕک و داڵانەی، بەدەوری مێخەکی مێژوودا ئاڵاون، دەگیرێنە داهاتوو.
دڕکی مێخەک، بەو پەنجانە نوسرابوویەوە، کە واژۆیان لە دەستی ویژدانێکی زیندوودا بوو.
دڕکی مێخەک، بەو خەیاڵانە ئاو درابوو، کە لە زمانی زیندانەوە پژابوون.
دڕکی مێخەک چیرۆکی کوڕە کەچەڵەن، ئەو کوڕەی لە پەروەردەی زاڕۆیی ئێمەشدا هەرچی هەژاری و هەرچی هونەر و هەرچی سەرچڵی سنوور و تەلبەندەکانی تاریکی هەبوون بەزاندنی. ئەو کوڕەی لە لۆژیکەوە لایەلایەی خەونی هەموومانی گۆشکرد. ئەو کوڕەی لە ژوورە تاکەکەسییەکانەوە تامی تروسکەی ئازادی و تاریکی و تەنوری دڵگەرمی شۆڕشی کرد.
ئەو کوڕەی لە ئۆردوگا زۆرەملێکانی خان یونسەوە قەراقەرای قەدەری بەرەو تونێلە تاریکەکانی سیاسەتی ئەم ڕۆژگارە برد. ئەو کوڕەی لە عەسقەلانەوە، عینوانی قودسی پێدرا، لەوێوە کەوتەڕێ، کوچەو کۆڵان، ماڵەوماڵ و شارەوشار، شامی شەریفی دەنوسییەوە

🔴 کاتێک سەرۆکێکی ئەدیب ئەڕوا!
🔴 لەبیرمان نەچێت.. ئەوان یەحیا سینواریان هەیە..

بۆ یەحیا سینوار...کوڕە کەچەڵەکەی سەرچڵی و سنووری خەیاڵی ئێمە..

وتاری زیاتر