ئایا ئیسرائیل شکستی هێنا؟

لە لایەن په‌یوه‌ند عومه‌ر21/01/2025

ئایا ئیسرائیل شکستی هێنا؟
لەوەتەی قەوارە زایۆنی دروست بووە بەردەوام لە ژێرگوتاری(قوربانی) دا ماوەتەوە، واتە هەمیشە واپیشان ئەدات کە ئەو لەناوچەکەدا قورباننیەکی گەورەیە، ژیانی ئەو بەهۆی هەڕەشەی دوژمنە جۆربەجۆرەکانییەوە لەمەترسیدایە، سیاسەتی بەقوربانیکردن لەناوچەکەدا تەواو سەرکەوتووبوو، ئەو هاوسۆزیە نێودەڵیەتیەی کە بەدرێژایی مێژووی زایۆنی بۆ قەوارەکەی دروست بوو بۆ ئەوەبوو کە ئەوی قوربانی لەدەست دوژمنەکانی بپارێزێت.
ئەم مۆدێلە تا هاتنی (ناتەنیاهۆ) بەردەوامبوو، خۆرئاوا بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی نەک لەئاست ئەو هەموو دەستدرێژیەی قەوارەی زایۆنی بێدەنگ بوون، بەڵکوو بەردەوام هێزی بەهانەوەچونیان ئامادەبووە لەکوێ پێویستی کردبێ لەوێ ڕاستەوخۆ قەڵغانی پارستنیان بۆ دروستکردووە.
بەڵام ناتەنیاهۆ بەم سیاسەتی بێدەسەڵاتی و قوربانیە ڕازی نەبوو، بەدەنگی بەرز وتی (چیدیکە ئیسسسرررائیل بێدەسەڵات و قوربانی نییە) ئەو چەمکی زەبرو هێزی خستە شوێنی قوربانی.
ناتەنیاهۆ دەستەواژەی ( لەناوبردن و سڕینەوەو نەخشەی پڕ تەماعی ئیبراهیمی) خستە ناو فەرهەنگی سیاسی و دەسەڵاتی قەوارەکەیەوە.
بینیشمان لەئەرزی واقعدا نەک بەهەموو هێزی خۆیەوە بەڵکوو بەتەواوی هاوکاریە سەربازیەکانی ئەمریکاو پشگیری تەواوی زلهێزەکانەوە پەلاماری کەرتی غەزززەیدا. ئەو بەغرورێکی گەورەوە کە پێشتر لەدەسەڵاتدارانی ئیسسسسرررائیل نەبینراوە سیاسەتی قڕکردن و پاکتاوکردنی پویڕەوکرد. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەوەی ناتەنیاهۆو دەسەڵاتەکەی وەک دروشم بەرزیانکردەوە لەماوەی ئەم(٤٧١) ڕۆژەی جەنگدا دەستیان کەوت؟؟؟
بەدڵنیاییەوە نەخێر. چونکە دوژمنە سەرسەختەکەیان(حەمممماسس) ماوە و غەزەیەکانیش دوای ئەو هەموو ماڵ وێرانی و شەهیدەی بەخشیان، بەو پەڕی حەمماسەتەوە ئامادەن بگەڕێنەوەو کەلاوەکانیان سەرپێ بخەنەوە، بەمەش نەک ئیسرائیل هیچی دەستنەکەوت بەڵکوو دوژمنێکی هارو پڕلە گیانی تۆڵەسەندنەوەی کردەوە بەدراوسێی خۆی.
لۆژیک پێماندەڵێ ئەزموونێکی سیاسی و حوکمڕانی ئیسسرررائیل شکستی هێناو ئیتر بۆهەتایە چاوشکێن بوو، ئەوە جگەلەوەی کە ئیسسسرائیل لەناوخۆیدا توشی دەیان کێشەی گەورە دەکاتەوە.

وتاری زیاتر