🔻ئەم نرخانەی بڕیاریان لێدرا ڕێک بە بازرگانیکردنی کارەبایە
عومەر گوڵپی- پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان
ئەنجومەنی وەزیران نرخی کارەبای کەم نەکردەوە، بەڵکو بەمجۆرە گرانیکردووە:
• لە ئاستی یەکەم؛ ( 1 تا 400) کیلۆ وات کە نزیکەی (2،5) ئەمپێری بەردەوام دەکات، پێشتر تەنها بە (18 دینار) ئەژمار دەکرا ئێستا کراوە بە (72) دینار!
- لە ئاستی دووەم؛ (400 تا 800) کیلۆ وات کە نزیکەی (5٥ ئەمپێری بەردەوام دەکات لە 24 دینارەوە گران کراوە بۆ 108 دینار!
- لە ئاستی سێیەمدا لە (800 تا 1200) کە دەکاتە نزیکەی (7،5) ئەمپێری بەدەوام دەکات، پێشتر هەر بە (42) دینار بوو، ئێستا گرانکراوە بۆ 175دینار!
- لە ئاستی چوارەمیش لە (1200 تا 1600) کە نزیکەی (10) ئەمپێری بەردەوام دەکات پێشتر نزیکەی (50) دینار بوو ئێستە گرانکراوە بۆ (265) دینار!
- لە ئاستی چوارەم و زیاتر؛ لە (1600 کیلۆ وات و زیاتر) کە دەکاتە (10) ئەمپێری بەردەوام پێشتر بە (72) دینار بوو، ئێستا گرانکراوە بۆ (350) دینار!
بۆ نمونە: ئەگەر خێزانێک لە وەرزی زستان یان هاوین (1200) کیلۆ واتی بەکارهێنابێت، کە زەحمەتە خێزانی پێنج کەسیی لە زستان و هاوین لەو بڕە کەمتر بەکاربهێنێت، ئەوە پێشتر (31.000) دیناری دەدا، بەڵام لەم نرخە بازرگانیانەی بڕیاریان لێداوە دەبێت (142.000) دینار بدات!