تۆڵەی ئیلاھی بۆ ژن ومنداڵانی بێ تاوانی غەزە

لە لایەن عبدالرحمن شيخ عثمان عبدالعزيز16/06/2025


لەئەنجامی ئەوبەرگرییە بێ وێنەیە بەرانبەر ئەوستەمەی وەسف ناکرێت سوپا دڕندەکەی قەوارەی داگیرکەر وەھا شکستێکی ھات بەسەردا سام وھەیبەتی بەتەواوی شکاو فشۆڵیەکەی بۆھەموان ئاشکرابو کابینەتیرۆریستەکەیشی لەبەرمانەوەی خۆی سەرەڕای ئەوھەمو زیانەی ڕۆژانە لەوکەرتەدا پەلاماری ئێرانیشی دا تاکو گۆمی ناوچەکە وەھا لێڵ بکات خۆی تێدا دەرباز بکات بەڵام ئەمجارە تەواو جیاوازە چونکە :
@- ئەوقەوارەیە لەلایەن ھەمو جیھان بەتەواوی بێزراوە لەبەرئەوھەمو کۆمەڵکوژییە ڕۆژانەی کەبوەتە بارێکی بۆگەن بەسەرپشتیوانانیشیەوە .
@- لەدرێژە کێشانی شەڕەکاندا ئێران فێری جەنگی ھەشت ساڵەیەو قەوارەی داگیرکەریش بەجەنگی شەش ڕۆژە چاوی سەرکراوەوخەڵکەکەیشی کە کۆکراوەی جیھانن بۆ بەھەشتێکی دونیایی لەنیلەوە تاکو فورات بانگھێشت کراون نەک ژیان لەژێر زەمین وپەناگاكاندا .
لەبەرتەواوی ئەوانەوھۆکاری تریش چاوەڕوان دەکرێت ئەم قەومە ترسنوکە ھەرچی زوتر بەکۆڕەوئەوسەرزەمینە داگیرکراوە بەجێ بھێڵن وجەنگاوەرە بەرگریکارەکانی ئەوکەرتەش قەرەبوی ئەوھەمو ستەم وقوربانی وکاولکاری وخۆڕاگریە ودەست بێنن .......

وتاری زیاتر