لوتكه‌ی جیده‌ بۆ ئاسایش وپه‌ره‌پێدان خوێندنه‌وه‌یه‌كی كوردی دوربه‌دور

لە لایەن عبدالرحمن شيخ عثمان عبدالعزيز16/07/2022

لوتكه‌ی جیده‌ بۆ ئاسایش وپه‌ره‌پێدان
خوێندنه‌وه‌یه‌كی كوردی دوربه‌دور


پێشه‌كیه‌كانی خودی لوتكه‌و به‌شداربوانی قسه‌وباسی زۆرتر له‌خۆده‌گرێت به‌ڵام له‌م سه‌رده‌می تیژڕه‌ویه‌دا هه‌رفریای ئه‌وه‌ ده‌كه‌وین :


1- ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆی نه‌كردبنه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ بایه‌خی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ئاماده‌بونی ئه‌وو له‌سه‌رشه‌رفی ئه‌وبوه‌وئه‌ویش پێش هه‌ردیداروكۆبونه‌وه‌یه‌ك سه‌ردانی تاقانه‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كرد وهه‌رچی دڵنییای وپشتیوانیه‌ بۆی ڕاگه‌یاندن وسه‌ردانه‌كه‌یشی بۆلای سوڵته‌كه‌ی مه‌حموعه‌باس هه‌ربۆوه‌زنی هۆنینه‌وه‌ی خاترانیه‌ خۆئه‌گه‌ر تێبینیتان كردبێت له‌كاتی پیشوازی پرۆتۆكۆلیدا عه‌باس له‌ئاستی ئاڵای فه‌له‌ستین وه‌ستا كه‌چی بایدن هیچ سه‌ردانه‌وان وكاردانه‌وه‌ی نه‌بو ئئیتر مه‌سه‌له‌ی دوده‌وڵه‌ته‌كه‌ش هه‌ڵگیرا بۆ بنێشته‌خۆشه‌ی لوتكه‌كه‌ .


2- هه‌موان هاواری خه‌می ئاسایشیان لێ نیشتوه‌ بۆ ئیرهابێكی بێ باوكی قوڕم ساخ كه‌ گشت جارێك وه‌ك مه‌لۆتكه‌ی داهۆڵ هه‌موانی پێ ده‌ترسێندرێت ئه‌گه‌رچی له‌مجاره‌یاندا ته‌نها میسری ڕۆڵ ماوه‌به‌سه‌رچو به‌نیازی فریودانی جاران ده‌یه‌ویست خۆی پێ بكاته‌ كوێخای ناوچه‌كه‌ به‌ڵام سعودیه‌ی شازاده‌ی گه‌نج نه‌ك هه‌ر سه‌رۆكایه‌تی لوتكه‌كه‌ی به‌بریكاری گه‌وره‌كان ده‌كرد له‌هه‌مانكاتیشدا به‌په‌یامه‌ ڕاشكاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ناتۆی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاندبه‌ دیاری كردنی سه‌قفی نه‌وت .


3- ئێران ئه‌وبه‌شدارنه‌بوه‌ی له‌گشت وتاروپه‌یامه‌كاندا بون وپێگه‌ی خۆی هه‌بو ئه‌وه‌یش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌هێشتا ڕۆڵی خۆی ماوه‌ بیبینێت بۆیه‌ هه‌موان به‌زمانی خوایش وته‌مه‌ناوه‌ ده‌یاندواندوده‌سته‌كه‌لاكانیشی له‌یه‌مه‌ندا ئه‌وپه‌ڕی بایه‌خیان پێ درا !.


4- ته‌نها په‌یامێك بۆ عێراق به‌ڵێنی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق به‌ تۆڕی كاره‌بای كه‌نداو دیاره‌ زۆرئاگاداری كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی نین كه‌ئایا خاوه‌ن پشكی حه‌قیقی وپشت په‌رده‌كان به‌و به‌ستنه‌وه‌ ڕازین !


5- له‌بواری ئه‌ته‌كێتی به‌شداریشدا : قه‌ته‌روكوه‌یت زۆرزیاترله‌ قه‌باره‌وسنوری جوگرافیای خۆیان لێدوانیان كرد وئه‌رده‌نیش پارێزگاری له‌پێگه‌وڕێزی خۆی كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت جێگره‌وه‌ی میسری به‌سه‌رچوبێت وبه‌شدارییه‌كی كازمیش ئه‌وه‌ی بۆكورد ئیسپات كرد كه‌له‌سه‌روی ئه‌وبه‌شه‌ی كورد شه‌ڕی له‌سه‌رده‌كات به‌شایه‌تی دكتۆر فوئاد سه‌رۆكێكی بالقوه‌ هه‌یه‌وته‌واوی كاروبارله‌ده‌ستیه‌تی .


له‌كۆتاییشدا پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بدركێنم كه‌ ستافه‌ پسپۆڕو ماندوكه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌كه‌سیان قه‌تره‌یه‌ك بۆیاخیان نه‌كردبو هه‌مو ماندووخه‌مباربۆ بابه‌ت گه‌لێكی تری گه‌وره‌وقه‌به‌دار كه‌ هه‌رگیز به‌م جۆره‌ لوتكانه‌ پینه‌ناكرێت ...!

وتاری زیاتر