حەماس چۆن بوەوە خاوەنی غەززە؟!

لە لایەن شێركۆ سەعید21/10/2025

شێركۆ سەعید
پلانی ئاگربەست وابوو لەماوەیەکی کورتدا قۆناغی یەکەمی ئاگربەست کۆتایی پێبێت، کە بریتی بوو لەئاڵوگۆڕی 20 دیلی زیندوی داگیرکەر و 28 لاشەی دیلی کوژراو لەبەرامبەر 250 دیلی هەتاهەتایی و 1700 و چەند دیلێکی دوای تۆفانی ئەقسا لە غ،ەززە.
ئامانجی داگیرکەر و ئەمەریکا وابوو بەچەند ڕۆژێک ئەم کارە کۆتایی پێبێنن و لەم ماوەیەشدا لیوایەکی غ،ەززە لە بەکرێگیراوان دروست بکەن لەناو غ،ەززەداو کۆنتڕۆڵی هەموو جومگەکان بکەن و خۆیان ئامادەبکەن بۆسەپاندنی ڕۆژی دووەمی دوای جەنگ، کەئەویش‌ چەك کردنی ح،ەم،س و سەپاندنی ئێدارەیەکی ناوخۆ و ڕێخۆشکردن بۆ دروست کردنی حکومەتێکی بەکرێگیراو.
کۆنتڕۆڵکردنی ئەو هاوکاریانەی بۆ غ،ەززە دێت و بیکەنە دەستکەوت و منەت بۆ ئەو ئیدارە تازەیەی کەدروست دەبێت و پەیتا پەیتا هیز و چەك و بەکرێگیراو بکەن بەناو غ،ەززەدا، بۆئەم کارەش ئیمارات و سعودیەو بەحرەین هاوکار دەبن بە هەژمونی کڕینی هاوسۆزی خەڵکی برینداو لێقەوماوی غ،ەززە .
بەڵام ؛ ح،م،س وەك تیپێکی تۆپیپێ کە کاپتنی لەیاریەکە دوورخراوەتەوە و چەند یاریزانێکی لەدۆخی پێکاندابوو چیکرد ؟؟
سودی لەغروری تیپی بەرامبەر وەرگرت هات یاریەکەی لەناوەندی گۆڕەپان وستاند و سودی لەکات وەرگرت، تا تیپی هێرش بەر لەنێوان هێرش و بەرگری غافڵ گیربکات و لەکاتی خۆیدا دزەبکات و گۆڵ تۆماربکات !!
ح،م،س چۆن سودی لەکات وەرگرت ؟
ح،م،س قۆناغی یەکەمی کرد بە دووپارچەوە، پارچەی ئاڵوگۆڕی دیلە زیندوەکانی هەردوولای لەڕۆژی یەکەمدا ئەنجامدا، لەو ڕۆژەدا کە تڕامپ هاتە ناوچەکەو لەکنیست پۆزی براوەی لێداو لەشەرمشێخ گاڵەی بەسەرانی ووڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەکرد
ئەوەی گرنگ بوو لەم ڕۆژەدا ح،م،س واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەنێوان تڕامپ و تورکیاو میسڕو قەتەڕ بەئەنجام گەیاند وەک ئەوەی پلانی بۆدانرابوو ، بەڵام ح،م،س پارچەی دووەمی ئاگربەستی درێژ کردەوەو ئامانجی خۆی تێدا هێنایە دی !
ئەوحاڵەی کە بۆشایی سیاسی و لەئاگربەستەکەدا دروست کردبوو هیچ کاتێکی بۆڕادەست کردنی تەرمی کوژراوەکانی داگیرکەر دانەناوە، بۆیە ح،م،س سودی لەدرێژکردنەوەی کات وەرگرت و ئەمەش وایکرد نەتنیاهۆ و دەسەڵاتەکەی هەڕاسان بکات وکێچ بکەوێتەکەوڵیان و هانا بۆ ئەمەریکاو ناوبژیوانان بێنێت کەنابێت ماوەی ڕادەست کردنی تەرمەکان درێژە بکێشێت چونکە پلانی باڵادەستبونی ڕۆژی دووەمی دوای شەڕوەستان تێکدەدات !
ح،م،س چی لەکاتەکە کرد و بۆدرێژی کردەوە ؟
ح،م،س کاتی درێژ کردەوە بۆ چەند مەبەستێک؛
١. گەمارۆدانی بەکرێگیراوەکان و نەهێشتنی هەژمون و جموجۆڵیان و ناسینەوەی سیخوڕ و ئەو چەند بنەماڵەیەی کەوەک کرێگرتە ئامادەبون شوێنپێیەک بۆ دەسەڵاتی جێگرەوەی حەماس دروست بکەن، ح،م،س کۆتایی بەو جموجۆڵە هێنا و ئەو پیتاک و چەك و ئوتومبێل و پارەیەی بۆیان هات دەستی بسەردا گرت .
٢. خۆڕێکخستنەوە و هینانی حەوت هەزار پۆلیس و هێزی ئاسایش بۆسەر شەقامەکانی غ،ەززە و خەونی بۆشایی ئەمنی کەگرەو لەسەر ئەم بۆشاییە دەکرا نەیهێشت و کاتی لەبەرژەوەندی خۆی بەکارهێنا .
٣. ئەو هاوکاریانەی کەهات بەهەژمونی خۆی ڕێکیخست و نەیهێشت بێسەڕو بەرەیی ڕوبداوت لەوەشدا هەژمونی ئیداری خۆی پیشاندا کە حەماس وەک ئیدارە بونی هەیە .
٤. داواکردنی ئامیری پاکەرەوەی شەقامەکان و تاقیگەی شیکاری جیناتی داواکرد بۆ دوزینەوەو ناسینەوەی تەرمی کوژراوانی داگیرکەر بەڵام لەهەمانکاتدا بەهانەیە بۆ دۆزینەوەی تەرمی 10 هەزار غ،ەززەیی لەژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕوخاوەکان، ئەم کارەش ئەو کەمی ئامێرانەی پرکردەوە کە لە ئیداڕەدای شارەوانی غ،ەززەدا بەدیدەکرا .
٥. خاڵێکی زۆر بەهیز کەلەم ماوەیەدا کردی ئامادەکردنی لیستی ناوی 40 کەسایەتی هەژموندارو تەکنۆکرات و پێشکەش کردنی وەك دەسەڵاتی جێگرەوەی ح،م،س و بە هاوکاری سێ وڵاتی ناوبژیوان دەیەوێت ئەم ناوانەو ئەم کەسایەتیانە بکاتە ڕوکەشی حکومەتی ئایندەی غ،ەززە .
٦. چەکی ح،م،س ، ح،م،س دەڵێ چەکی من چەکی بەرگریە بۆیە پێویستە بۆ ئیدارەدانی غ،ەززە بۆیە چەکی ح،م،س دەدریتە دەسەڵات و پۆلیس و ئاسایشی حکومەتە نوێکەی غ،ەززە ، بۆ ئەم بیرۆکەیەش لەڕێی ناوبژیوانانەوە توانیویەتی قەناعەت بەتڕامپ بکات کەبەڵێ نابێت غ،ەززە داماڵڕاوبێت لەچەکی بەرگری تا بێسەروبەرەیی نەبێتە هۆکار بۆدروست بونی گروپانێک کە لە ح،م،س تونتدربن لەئایندەدا.
٧. ح،م،س توانی لەم ماوەیەدا کەدرێژی کردەوە ئاوەرەکانی خوارو ناوەڕاستی غ،ەززە ڕێیان بۆخۆش بکات بۆگەڕانەوە بۆ باکور، کە گەڕانەوەیان لەڕوی میدیایی سەرکەوتن بوو چونکە یەکێ لەو خاڵانەی داگیرکەر کاری لەسەر دەکرد دەرکردنی غ،ەززەییەکان بوو نەهیشت ئەمە ڕوبدات، پاشان سۆزی خەڵکی بۆخۆی ڕاکیشایەوە کەمشورخۆریانەو گەر بۆکەلاوەیەکی ڕوخاویشبێت دەیانگێێتەوە بۆزیدی خۆیان .
ئەم خاڵانە توانرا لەم ماوەیەو ڕۆژانی ئایندەدا تا کۆتایی هێنان بەڕادەست کردنی کۆتا تەرمی کوژراوەکانی داگیرکەر بهێنرێتە دی، ئامانجیش لێی خۆکردنە خاوەنی ڕۆژی دووەمی پاش شەڕەو تێکدانی پلانی ئاشبەتاڵ و هێنانی بەکرێگیراوەنی شوێنگرەوەی ح،م،سە ،
بۆیە ح،م،س گۆڵی خۆی لەکاتی پێویست کردو لەهیرشێکی پێچەوانەی چاوەڕواننەکراودا سەلماندی براوەی ئاگربەستەکەیەو خەونی بردنەوەی لە نەتنیاهۆی تێکدا .
#روون_میدیا

وتاری زیاتر