شەڕی نەتەوەیی و ڕق‌وکینە، زۆنگاوێکی بۆگەنە

لە لایەن یاسین تەها23/01/2026

شەڕی نەتەوەیی و ڕق‌وکینە، زۆنگاوێکی بۆگەنە
یاسین تەها
جگە لە خوێنڕشتن و ماڵويرانی، یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانی ئەم جەنگەی ئێستای بەرۆکی ڕۆژئاوای کوردستانی گرتووە، دەرهاویشتە خراپەکانیەتی لەسەر بەرهەمهێنانی ڕق و کینە و شەڕی ڕەگەزی لە مەودای دووردا.
دەیان پەیج و هەژمار خەریکی بڵاوکردنەوەی ئەو گێڕانەوە نادروستەن کە گوایە کورد لە سووریا میوانە و پاشماوەی ئەم و ئەوە؛ لە بەرامبەریشدا کەم نین ئەو کوردانەی بەو لایەنە دەڵێن «پێ‌پەتی» و «ئەعراب» و هتد.
شەڕی نەتەوەیی و ڕق‌وکینە، زۆنگاوێکی بۆگەنە؛ هەرکەسێک بەرگری لە ناسنامەی کوردبوون و مافە سروشتییەکانی خۆی دەکات، پێویست ناکات ناتۆرەی ناشرین و سوکایەتی بۆ ئەوی تر بەکاربهێنێت. بەتایبەت کە دەزانین ئەم شەپۆلە "عەرەبچێتییە"ی دوایی، هاندەر و مامۆستاکەی تورکیایە.

وتاری زیاتر