عەبدول لەتیف ئەحمەد بۆ مەلا بەختیار: تەمەنت گەیشتوەتە کۆتایی، بۆچی تەوبە ناکەیت

08/09/2022

"دەزگاکەت بکە بە ئیعجازی قورئان"
ڕوون میدیا
عەبدول لەتیف ئەحمەد، یەکێک لە مامۆستایانی رەوتی سەلەفی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە .
ئەو مامۆستا ئاینیە بە مەلا بەختیار دەڵێت "ئەگەر ڕاستەکەیت کە خوا و قورئان هێڵی سورن و باوەڕت پێیان هەیە، بۆچی دەزگاکەت ناکەیت بە دەزگای ئیعجازی قورئان و بە کردەوە بیسەلمێنیت کە هێڵی سورن"
دەشڵێت "تەمەنت گەیشتوەتە کۆتایی، تاکەی ناگەڕێیتەوە و تەوبە ناکەیت لە فیکری عەلمانی و بێدینی"
عەبدول لەتیف ئەحمەد لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا کە ڕوون میدیا بەشێوەی ڕاستەوخۆ گواستیەوە، دەڵێت "عەلمانیەت دژی دین و خوا و پێغەمبەرە و بە کۆمەڵگەی ئێمە نامۆیە"
بۆ بینینی تەواوی وەڵامەکەی عەبدول لەتیف ئەحمەد بۆ مەلا بەختیار، تکایە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە

ژمارەی خوێندراو : 121 جار

هەواڵی زیاتر