وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە پشکی گۆڕان:
بەداخەوە کە ئێستا گۆڕان یەک کورسی هەیە
گۆڕان بریار بدات، لە حکومەت دەکشێمەوە
#روون_میدیا
دانا عەبدولکەریم - وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە پشکی گۆڕان:
بەداخەوە کە ئێستا گۆڕان یەک کورسی هەیە .
قورسە گۆران بخرێتەوە سەر ڕێچکەی پێشووی .
هەر بڕیارێک لە جڤاتی نیشتمانییەوە بۆ کشانەوە لە حکومەت پابەندم پێوەی .
هیچ وەزیر و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرێکی گۆران لە حکومەت نەکشاوەتەوە و هەموومان ئەرکی خۆمان جێبەجێدەکەین .
لە ٤ ساڵدا ٥٩٤ پرۆژەم بە بڕی زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار جێبەجێکردوە .
یەکێ لەو کەموکوڕییانەی کە ئێمە هەمانە ئەوەیە کە دامەزراوە نین .
شەمەندەفەرەکە قۆناغی باشی بڕیوە ئێستا تەنها ئەوە ماوە کە گرێبەستەکە بکەین .
شەمەندەفەرەکە دەبوایە ١٠ ساڵ پێش ئێستا تەواوبکرایە .
هیوادارین کابینەی ١٠ کار لەسەر شەمەندەفەرەکە بکات .
کۆمێنتی ڕەخنەی بونیادنەر یان پرسیار دەخوێنمەوە، بەڵام گوێ بە جنێو نادەم
ژمارەی خوێندراو : 9 جار