وەڵامی دوو پرسیاری ڕۆژ، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتواوە:
١. ئەگەر مەبەست پڕۆژەی بەناو ئایینی ئیبراهیمی بێت کە غەرب برەوی پێ دەدات..ئەوا نەک حەرامە بەڵکو کوفرەو موجیبی غەزەبی پەروەردگارە چونكە ئایینی حەق لای خودا تەنها ئیسلامە قال تعالى: (إن الدين عند الله الإسلام)(سورة آل عمران ١٩)،
بۆیە هەر کەسێکیش جگە لە ئیسلام بە دوای ئایینێکی تردا بگەڕێت، ئەوا لێی وەرناگیرێت و لە رەنجبێبەران و خەسارەتمەندان دەبێت له قييامەتدا..قال تعالی: (ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين)(سورة آل عمران ٨٥).
ئەگەر مەبەستیش تەنها نزاکردنێک بێت پێکەوە ئەوا رەنگە مەجالێکی تیادابێت، چونکە تۆ لە رووی شەرعەوە ناتوانێت بەکەس بڵێیت نزا مەکە، ئەمە بە مەرجێک نزاکاران تێکڕایان لە ئەهلی تەوحیدو یەکتاپەرستی بن.
ئەگەرنا هەر نزایەک بێ هودەیەو نەتیجەی خۆڵ بارینە وەک مامۆستای پێرەمێردیش فەرمویەتی : خۆڵبارین لە ئەسڵدا بەردبارینەو خودا بە لەبەر خاتری حەزرەتی پێغەمبەر د.خ غەزەبەکەی سوکردووەو کردوویەتی بە خۆڵ..
وەڵامی پرسیاری دووەم:
لە ڕووی شەرعەوە دروست نییە لە خاکی ئیسلامدا برەو بە ئەهلی شیرک و عەقیدەی موشریکان و کافران بدرێت یان
مۆڵگەو پەناگەو پەرستگەو مەعبەدیان بۆ دروست بکرێت.
بەڵام ئەگەر لە ئەسڵدا پەرستگاێکی بێباوەڕان یان کەنیسەیەکی گاوران هەبێت، ئەوا ئازادن بۆ خۆیان چی تیادا دەکەن و دروستیش نییە بڕوخێندرێت.
چونکە بە زۆر خەڵککردن بە موسوڵمان دروست نییە وەک قورئان دەفەرموێت: (لا إكراه في الدين) (سورة البقرة ٢٥٦).
هەروەها وێناکردنی هەر بیروباوەڕێک وەک بیروباوەڕی ئیسلام یان ئسلام و غەیری ئیسلام وەک یەک وێنابکرێن ئەوا دیسان کوفرەو پێچەوانەی عەقیدەی ئیسلامە بە کۆی ڕای زانایانی ئیسلام.
نەتەیجەی هەر تەنازولێک بۆ گاورو و جولەکە سەرگەردانی خەجاڵەتی دونیاو قیامەتی بەدوادا دێت..خوای میهرەبان دەفەرموێت:
{ وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡیَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَـٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡۗ قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۗ وَلَئنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَاۤءَهُم بَعۡدَ ٱلَّذِی جَاۤءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِیࣲّ وَلَا نَصِیرٍ }(سُورَةُ البَقَرَةِ: ١٢٠)..
والله تعالى أعلم
پ.د شێخ حسن موفتی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
ژمارەی خوێندراو : 64 جار