مەسعود بارزانی لە رۆژی نزای نیشتمانی:
جەوهەری دین، ئەخلاقە.
یەکتر قبووڵکردن بەشێکی سەرەکیی بیروباوەڕی ئێمەیە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئایەتی خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا .
حەق وەکو لووتکەی چیایە و چەندین رێگە هەیە بۆ گەیشتن بە لووتکە، بەڵام ئامانج یەکە و ئەویش گەیشتنە بە حەق .
بە درێژایی مێژوو، کاتێک هێرش دەکرایە سەر کوردستان، زۆرداران جیاوازییان نەدەکرد لەنێوان موسڵمان، کریستیان و ئێزدی.
لە شەڕی داعشیش جیاوازی لەنێوان موسڵمان، کریستیان و ئێزدی لەلایەن داعشەوە نەکرا، کە پێشمەرگە تێکیشکاند.
هەموومان بەندەی خوداین و لە مرۆڤایەتیدا خوشک و برای یەکدین.
هەموو پێغەمبەران ئامۆژگارییان ئەوە بووە کە دەستی برایەتی بۆ یەکدی درێژ بکەن و ئامۆژگاریی پێکەوەژیانیان کردووە.
ژمارەی خوێندراو : 11 جار