ئاگربەستێکی چاوەڕوانکراو.!

3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێستا دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە بۆ گەیشتن بە بڕیاری هاوبەش بۆ ڕاگرتنی جەنگ.
هۆکارەکان:
١. ترەمپ بە باشی دەزانێت، کە داگیرکاریی زەمینی بۆ سەر ئێران و کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز مەحاڵە.
٢. خۆڕاگریی ئێران هاوکێشەکانی ترەمپی تێکداوە، جەنگەکە گۆڕاوە بۆ جەنگی خوێنبەربوون (استنزاف).
٣. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بۆرسەی ئەمریکی جەماوەریی ترەمپی لە ناوخۆی ئەمریکادا کەمکردووەتەوە و خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی ترەمپ بەڕێوەدەچێت.
٤. ئیسرائیل درکی بەوە کردووە، کە وێستگەکانی کارەبا و ئاو و کورەی ئەتۆمیی دیمۆنا لەژێر هەڕەشەی موشەکەکانی ئێراندایە.
٥. وڵاتانی کەنداو لە بارودۆخێکی خراپدان، لە ئەگەری پەرەسەندنی جەنگدا ئەوان گەورەترین دۆڕاو دەبن.
٦. هەموو وڵاتە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا ڕەتیان کردەوە بەشداری لە لێدانی ئێراندا بکەن.
تێڕوانینەکە ئەوەیە، کە پلانی ترەمپ و ناتانیاهۆ دەگۆڕێت.
پلانی داهاتوو:
+ گەیشتن بە ئاگربەستێکی درێژخایەن لەگەڵ ئێران، بەڵام دوای وێرانکردنی ناوەندە پیشەسازی و ئابوورییەکانی ئێران. ئامانجەکە ئاگربەست و جێهێشتنی گەلی ئێرانە بۆ ئەوەی لەناو قەیرانە ئابوورییە سەختەکاندا بناڵێنن بەهۆی جەنگەکەوە، بەو هیوایەی شەقام دژی ئێران بجوڵێت.
+ ئامانجی دووەم؛ دوای ڕزگاربوون لە سەرکردە سەربازی و سیاسییەکان، جۆرێک لە ململانێی ناوخۆیی لە ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات دروستببێت.
+ ئیسرائیل ڕازی دەبێت بە ئاگربەست، بەڵام بە مەرج، ئەویش بەردەوامبوونی لێدانی لوبنان و کۆنترۆڵکردنی باشووری لوبنانە، کە ئەمەش لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێراندا ناکۆکە.
+ جەنگەکە بەبێ سەرکەوتوو بەمزووانە کۆتایی دێت.
+ ئاگربەست بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێت و ئەو کاتە هەمووان لە داهاتوویەکی نزیکدا بە کارتی نوێوە یارییدەکەن.

ژمارەی خوێندراو : 426 جار

هەواڵی زیاتر