تاران باوەڕی بەو دانوستانانە نییە کە لایەنی بەرامبەر بە هەڕەشە و گوشار داواکارییەکانی خۆی بسەپێنێ

پێش 1 هەفتە

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران :
ـ ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە عومان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئاست بەرز، ئەمە چەندە دەرفەتێکە، ئەوەندەش تاقیکردنەوەیە، تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە
ـ دانوستانی ناڕاستەوخۆ دەتوانێت دیالۆگێکی ڕاستەقینە و کاریگەر مسۆگەر بکات و ئێرانیش بەردەوام دەبێت لە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێبازە.
ـ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لە میانی ئەو دانوستانانەی کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە عومان بەڕێوە بچێت ئەگەری هەیە، ئەگەر ئەمریکا ئیرادەی ڕاستەقینە نیشان بدات.
ـ دانوستانەکانی شەممەی داهاتوو لەگەڵ واشنتۆن ناڕاستەوخۆ و بێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە دەبێت، ڕوونیشی کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە ناڕوونییەکانی دەوروبەری بەرنامە ئەتۆمیەکەی نیشان بدات و شەفافانە باسی هەولەكانیان لە بەرنامەی ئەتۆمی بكات.
ـ ئێران متمانەی بە سروشتی ئاشتیانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەیە و هیچ کێشەیەک لە بنیاتنانی متمانەی زیاتردا نابینێت "بە مەرجێک ئەم پرۆسەیە سنووردارکردنێک بۆ ئێمە یان بەربەستێک لە بەردەم ئامانجەکانی پێکبهێنێت".
 ـ ئامانجی سەرەکی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن هەڵگرتنی سزاکانە لەسەر ئێران
ـ شیوازی دانوستانەکان بەستراوەتەوە بە چەندین پرسێكەوە، بۆیە بڕیاردرا کە ناڕاستەوخۆ بن
ـ تاران باوەڕی بەو دانوستانانە نییە کە لایەنی بەرامبەر بە هەڕەشە و گوشار داواکارییەکانی خۆی بسەپێنێت.

ژمارەی خوێندراو : 55 جار

هەواڵی زیاتر