تا ئێستا یەک ملیۆن و 400 هەزار هاوڵاتی سوری، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی خۆیان.

7 رۆژ پێش ئێستا

کۆمسیاری باڵای پەنەبارانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان:
 تا ئێستا یەک ملیۆن و 400 هەزار هاوڵاتی سوری، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی خۆیان.
 بەپێی خەمڵاندنەکانیان، لە (8)ـی کانونی دوەمی 2024 و لەدوای روخانی رژێمی ئەسەدەوە 400 هەزار هاوڵاتی سوری لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی خۆیان.
 هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی سوریا، گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.
 نزیکەی 16.7 ملیۆن کەس لە ناوخۆی سوریا کە دەکاتە (90٪)ـی دانیشتوان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، باسی لەوەشکردوە زیاتر لە 7.4 ملیۆن سوری لە ناوخۆی وڵاتەکەیان ئاوارە.
  ئۆپەراسیۆنی گەڕاندنەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر و دوو ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی لەماوەی ساڵی 2025 بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵیان دەستپێکردوە، بەڵام تا ئێستا تەنها 71 ملیۆن دۆلار لەو 575 ملیۆن دۆلارە بۆیان تەرخانکرابو خەرج کراوە.

ژمارەی خوێندراو : 53 جار

هەواڵی زیاتر