ناتانیاهۆ بۆ ئاگربەست داواكاریەكانی كەمدەكاتەوە

7 رۆژ پێش ئێستا

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕایگەیان  ئیسرائیل داواکارییەکانی پێشووی بۆ ئاگربەست و دیلبەدیل لەگەل حەماس  کەمکردووەتەوە كەتایبەت بوو بە بۆ ئازادکردنی 11 لە دیلەکانی کە لەلایەن خۆڕاگری فەلەستینییەکانەوە لە کەرتی غەززە دەستبەسەر کراون
هەروەها رۆژنامەكە نوسیویەتی ئیسرائیل لە داواكاری  پێووی لە مانگی ڕابردوودا پێداگری لەسەر ئەوە کردووە كە 11 كەس ئازادبكرین ، لە کاتێکدا حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندبوو تەنیا پێنج زیندانی زیندوو ئازاد بکات.
ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویکردەوە، میسر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیکردووە بە پێشنیارکردنی ئازادکردنی نوێی هەشت بارمتەی ڕاستەوخۆ، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ سازشکردن لە نێوان هەردوولادا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل دەیەوێت لە ماوەی دوو هەفتەی یەکەمی ئاگربەستەکەی 45 ڕۆژەدا بارمتە زیندووەکان ئازاد بکات، داواکارییەکانی پێشووی حەماسیش ڕەتدەکاتەوە کە ئازادکردنەکان بەشێوەیەکی ناوبەناو  بەدرێژایی ئاگربەستەکە ڕوودەدەن.

جگە لەوەش، پێشنیارەکەی ئیسرائیل هەوڵدەدات ڕێژەی زیندانییە فەلەستینییەکان کەمبکاتەوە- لەوانە ئەوانەی سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە- کە لە بەرامبەر هەر بارمتەیەکدا یەك كەس ئازاد بكات

هەروەها ئیسرائیل ڕازی دەبێت ڕێگە بدات بە دەستپێکردنەوەی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە و کشانەوەی هێزەکانی بۆ پێگەکانی خۆیان لە کەرتی غەززە، واتە ئەو شوینانەی كە پێش ئەوەی لە 18ی ئادار دەست بە شەڕەکان بکاتەوە و کۆنتڕۆڵی ناوچە فراوانەکانی کەرتەکە بکاتەوە.

ئەمە لە كاتیكدایە دوینێ سەرچاوەیەكی حەماس رایگەیاندبوو  کە بزووتنەوەکە هیچ پێشنیارێکی نوێی ئاگربەستی پێنەگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بزووتنەوەی حەماس ڕازی بووە بە دوایین پێشنیار کە لە ناوبژیوانەکانەوە وەریگرتووە، پێش جەژنیش بە ڕوونی ئەمەی ڕاگەیاندووە. لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی نوێی بۆ نەخراوەتەڕوو.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە بزووتنەوەکە کراوەیە بۆ هەر پێشنیارێکی نوێ کە ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی گەلی فەلەستین.

ژمارەی خوێندراو : 168 جار

هەواڵی زیاتر