ڕاگەیاندراوی مەڵبەندی چواری ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی
لەسەر دەستگیرکردنی شۆڕش غەفور بەرپرسی پەیوەندیەکانی مەڵبەندی ڕانیە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٤/٢٣ هێزەکانی ئۆپڕاسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لەشاری ڕانیە بەبێ بڕیاری دادگاو ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت، بەشێوەیەکی ناڕەواو بەبێ ڕەچاو کردنی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی نیشتمانی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی شۆڕش غفور بەرپرسی پەیوەندیەکانی مەڵبەندی(٤)ی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی و دەستگیریان کردووە.
ئێمە لەمەڵبەندی(٤)ی ڕانیە ئەم کارە شەرمەزار دەکەین و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین داوا لەهێزە ئەمنیەکان دەکەین بەزووترین کات ناوبراو ئازاد بکات و داوای لێ بوردن لە مەڵبەندی (٤)ی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی بکات.
مەڵبەندی(٤)ی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 10 جار