ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە،
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی (حرستا) لە دەوروبەری دیمەشق، هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و چەندین
هاولاتی دیكە بریندار بوون.
هەروەها ئاژانسی سانا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە
بڵاوی كردوەتەوە دا کە چوار کەسیش بریندار بوون لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی زایۆنی
لە دەوروبەری ( شەتهای) لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەما .
درەنگانی شەوی هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنی
زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیان بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی سەرتاسەری سوریا دەستپێکرد و
بە حەوت هەڵمەت دەوری دیمەشقیان کردەوەتە
ئامانج ودەنگی تەقینەوەکان لە دیمەشقی پایتەخت بیستراوە.
هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی فەوجی 41ی لە نزیک نەخۆشخانەی
سەربازی هەراستا لە لادێکانی دیمەشق کردوەتە ئامانج و هێرشێکی دیکەی ئاسمانی دەوروبەری
شاری (حرستا)ی کردە ئامانج.
لەگەڵ ئەمەشدا فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنی بەسەر ئاسمانی دارا،
سویدە و قونەیترەدا فڕیون، هاوکات ناوچەکانی پارێزگاکانی حەما، لازقییە، حومس و تەرتوسیش
شاهیدی فڕینی چڕ و پڕی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بوون.
جگە لەوەش سەرچاوەکان ئەوەیان بلاوكردوەتەوە كە
کۆپتەرێکی زایۆنی لە شاری سویدە نیشتووەتەوە و دوای ماوەیەکی کەم بەڕێکەوتووە.
لای خۆیەوە، سوپای زایۆنی ڕایگەیاندووە، بە فڕۆکەی
جەنگی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێکی سەربازی و تۆپخانەی دژە فڕۆکە و ژێرخانی مووشەکی
زەمینی و ئاسمانی لە سوریا، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە "لەپێناو
پاراستنی هاوڵاتیانی دەوڵەتی ئیسرائیلی، بەپێی پێویست مامەڵە دەکەن".
هێرشە نوێیەکانی زایۆنییەكان نزیکەی ڕۆژێک دوای
ئەوە دێت کە هێرشێکی ئاسمانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق
ڕوویدا.
سوپای زایۆنی دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەیەکی
تەنیشت کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشقی پایتەختی كردوەو لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا،
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل،
ڕایانگەیاند، هێرشەکە "پەیامێکی هۆشدارییە" بۆ سوریا لە دیمەشق کە ئیسرائیل
ڕێگە بە جێگیرکردنی هێزەکان لە باشووری دیمەشق یان هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر دروزەکان
نادات.
جێگای سەرنجە، هێرشی ئیسرائیل دوای چەند کاتژمێرێک
لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن سەرکردە و دەسەڵاتداران و کەسایەتییە دیارەکانی
دروزەوە ئێوارەی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، پابەندبوونیان بە سوریایەکی یەکگرتوو
دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی دابەشبوون یان جیابوونەوەیان کردەوە. هەروەها
لە بەیاننامەکەدا ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و کەسایەتییە دیارەکان لە جەرامانا،
شارۆچکەیەکی دروزەکان لە لادێکانی دیمەشق، بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ڕادەستکردنی چەکی
قورس و سوك لەخۆ گرتبوو.
ژمارەی خوێندراو : 110 جار