د. حەیدەر یوسف خەڵخاڵ، سەرۆكی لیژنەی وردبینی لە شایستە داراییەكانی هەرێم بۆ رۆژنامەی (الصباح)ی زمانحاڵی حكومەتی عێراق:
تەنها 25% ی موچەخۆرانی هەرێم، لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە موچە وەردەگرن .
بەهۆی كەم توانایی و كەم شارەزایی ئەو بانكانەی "هەژماری من" گرێبەستی لەگەڵ كردوون، پرۆسەی بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم زۆر بە هێواشی بەرێوەدەچێت .
شەش بانكی ئەهلی بە "هەژماری من" بەشدارن لە دابەشكردنی موچە كە ئەوانیش بەمجۆرەن "بانكی ئیسلامیی عێراق (1800 فەرمانبەر)، بانكی BBAC (136 فەرمانبەر)، بانكی جیهان (900 فەرمانبەر)، بانكی بازرگانیی هەرێم (98.500 فەرمانبەر)، هەروەها هەردوو بانكی بەغداد و بانكی ئەهلی عێراقیی" .
وەزارەتی دارایی فیدراڵ موچەی هەر 12 مانگەكەی ساڵی 2024 بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردووە كە زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار بووە، بەڵام حكومەتی هەرێم موچەی تەنها 11 مانگی دابەشكردووە و "مانگی 12 ی سەرنگومكردووە" .
بەهۆ جێبەجێكردنی یاسای "خانەنشینی هەڵوەشاوە" كە هەرێم كاریپێدەكات. جیاوازیی لە موچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغدا هەیە .
ئەو داهاتەی كە پێویست بووە هەرێم بیگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، نەیگەڕاندوەتەوە و وتویەتی، بۆ خەرجی و بودجەی بەكاربردن و موچە بەكارمهێناوە، چونكە بەغدا موچەی تەواوەتی فەرمانبەرانی بۆ نەناردوین .
ژمارەی خوێندراو : 39 جار