بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە دەیان ملیار دۆلاری زیانمان لێكەوتووە

4 رۆژ پێش ئێستا

حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم:
هیچ بەربەستێک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
ئەوەندەی پەیوەندی بە حکومەتی هەرێم هەبێت، پابەندییەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێ کردووە و هیچ ئاستەنگ و بەربەستێک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و دانانی داهاتەکەی لە گەنجینەی گشتیی فیدراڵی.
هەندێک بڕگە پێشڤەچوونی باشی بەخۆوە بینیوە و هەوڵەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی خاڵەکانی دیکە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە کۆمپانیاکانەوە، بەردەوامن.
داوا لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، کۆمپانیا نەوتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆ دەكەین کە لە هاوئاهەنگی و دانوستان بەردەوام بن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا، بابەتەکان یەکلایی بکەنەوە و بگەنە رێککەوتن" و دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریدا لەوەی زیانی دارایی بە گەنجینەی گشتی بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە دەیان ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر