لە ئامێدى سێ پێشمەرگە بە هێرشی درۆن بـرینداربـوون

6 رۆژ پێش ئێستا

_ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی نیسانی 2025، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی بلاڤەی سنووری ئامێدی، خۆی بە خاڵێکی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقاندووەتەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون."
_ ئەو خاڵە سەربازییە نوێیە دوێنێ هێزەکانی پێشمەرگە دروستیان کردووە، کاتێک درۆنەکە هێرشی کردووە، پێشمەرگەکان تەقەیان لێکردووە، بەڵام لەناو خاڵە سەربازییەکە تەقیوەتەوە."
_تەندروستیی ئەو سێ پێشمەرگەیە باشە و برینەکانیان سووکن.
- چەند دەنگێکی دیکەی تەقینەوە بەهێز لە سنووری گوندی بلاڤەدا بیستراون.
ـ پێشمەرگگەكان یەکێکیان ناوی سەردار محەممەد سەلیم، خەڵکی پارێزگای دهۆکە و ئەوەی دیکە شەهاب ئەحمەد محەممەد، خەڵکی قەزای ئاکرێ ـیە.

ژمارەی خوێندراو : 43 جار

هەواڵی زیاتر