ئەمشەو لەنێوان پاكستان و هندستان چی رویداوە

1 رۆژ پێش ئێستا

بەرەبەیانی ئەمرۆ  لە شاری لاهور لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە بیستراوە. هاوکات فڕۆکەخانەکانی پاکستان گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکانی کەراچی و لاهور و سیالکۆت ڕاگرت.
لەبارەی تەقینەوەكەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایانگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوەیەک لە شاری لاهور بیستراوە، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی هیندستان کە چەندین شوێنی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج، ئەمە بوەتەهۆی نیگەرانیی لەبارەی پەرەسەندنی ململانێی سەربازیی نێوان هەردوو دراوسێی خاوەن چەکی ئەتۆمی.
بەپێی هەواڵێکی نیودەلهی، شەڕ و پێکدادان لە ناوچەكانیی کشمیر رویداوە شەرەكەش بە بەدرێژایی سنووری دیفاکتۆی جیاکردنەوەی هەردوو وڵات ڕوویدا.

سوپای هیندستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاکستان تۆپبارانی چەندناوچەیەكی بەدرێژایی هێڵی کۆنترۆڵ (LoC) بە چەكی سوك كردووە لە کەرتەکانی کوپوارە، بارامۆلا، ئوری و ئەخنوور ، ئاماژەی بەوەشکرد کە "بە شێوەیەکی ڕێژەیی وەڵامی دراوەتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەند کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی ڕاگرتنی گەشتەکانیان ڕاگەیاندووە یان ڕێڕەویان بۆ شوێنەکانی دیکە گۆڕیوە بۆ ئەوەی لە ئاسمانی پاکستان دوور بکەونەوە.

ژمارەی خوێندراو : 300 جار

هەواڵی زیاتر