ڕق و کینە فەرەنسا دەهەژێنێت

6 رۆژ پێش ئێستا

سەدان خۆپیشاندەر لە چەند شارێکی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئیدانەکردنی دروستكردنی ترس لە ئیسلام (ئیسلامۆفۆبیا) و توندوتیژیی ڕەگەزپەرستی، ئەمەش دوای کوشتنی گەنجێکی موسڵمانی ئەفریقی بەناوی (ئەبوبەكر سیسێ) دیت كە کە لەناو مزگەوتێکی گوندی لا گراندە کۆمب لە باشووری فەرەنسا بە چەقۆ هێرشكرایە سەری و كوژرا.
ئەبوبەکر، تەمەن ٢٢ ساڵ، بەڕەچەڵەک مالی لە کاتی ئەنجامدانی نوێژدا بوو كە لەناو مزگەوتەکەدا هێرش كراوەتە سەری.
خۆپیشاندەران، حکومەتی فەرەنسایان بە بەرپرسیار دەزانن لە بڵاوبوونەوەی وتاری ڕق و کینە لە دژی موسڵمانان و داوایان کرد هەرچی زووە هەنگاوی بەپەلە بگیرێتە بەر  بۆ سنووردارکردنی میدیاكان و هاندانە سیاسییەكان کە پێکهاتە موسڵمانەکان دەکاتە ئامانج.
لە پاریسی پایتەخت بە سەدان کەس لە بەردەم گۆرەپانی کۆماری کۆبوونەتەوە و تابلۆیەکیان بەرزكردوەتەوە کە لەسەری نووسراوە "نا بۆ ئیسلامۆفۆبیا" و "دادپەروەری بۆ ئەبوبەکر".

ژمارەی خوێندراو : 220 جار

هەواڵی زیاتر