ئەردەن، ڕێكخراوی ئیخوان موسلیمینی لە وڵاتەكەیدا قەدەغەكرد

3 رۆژ پێش ئێستا

#روون_میدیا
بەپێی بڕیارەكە، لەمەودوا سەرجەم چالاكییەكانی ئەو ڕێكخراوە لەو وڵاتەدا قەدەغەیە و وەزارەتی ناوخۆش دەست بەسەر سەرجەم موڵك و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی ئیخواندا دەگرێت .
مازن ئەلفرایە وەزیری ناوخۆی ئەردەن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “هەر كەس كار بۆ ئەو ڕێكخراوە بكات، ڕوبەڕوی لێپێچینەوە دەبێتەوە” .
ئاماژەیبەوەشكردووە، لەمەودوا ئیخوان موسلیمین ڕێكخراوێكی قەدەغە و هەڵوەشاوەیە و رێگە بە هیچ بارەگا و نوسینگەیەكی ڕێكخراوەكە لە ئەردن نادرێت و، هەر میدیا و سۆشیال میدیا و ڕێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنیی، مامەڵە لەگەڵ ئیخوان بكات یان بیری ئیخوان بڵاوبكاتەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت .

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر