بڕیارە ناتانیاهۆ لەگەڵ ستیڤن ویتکۆف نوێنەری
ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆببێتەوە و ئیسرائیل هیوادارە دانوستانەکان زیندوو
بکاتەوە. بە پاڵپشتی ویتکۆف، ئیسرائیل هەوڵیدا قۆناغی یەکەمی درێژکراوەی ڕێککەوتنەکەی
مانگی یەک دەستەبەر بکات، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە زیاتر دەستگیرکراوانی زیندوو
ئازاد بکرێن، نەک بچێتە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکەوە، کە پێویستی بە کۆتاییهێنان بە
شەڕ و کشانەوەی تەواوەتی لە غەززە دەبێت.
هێشتا 59 دەستگیرکراو لە غەززە ماون و 35یان ئیسرائیل
پشتڕاستی دەکاتەوە کوژراون. نەتانیاهۆ سوورە لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕەکە تەنها
دوای لەناوبردنی تواناکانی حەماس و دڵنیابوون لەوەی کە کەرتی غەززە کۆنترۆڵ نەکات.
ترەمپ دەڵێت دەیەوێت "کێشەی غەززە چارەسەر
بکات"، بەڵام لەم دواییانەدا ڕوونی نەکردووەتەوە مەبەستی لەوە چییە. لە دوای
پێشنیارکردنی بیرۆکەی دیپۆرتکردنەوەی غەززییەکان بۆ دەرەوەی وڵات، نەتانیاهۆ چەندین
جار داوای "کۆچی خۆبەخشانە"یان کردووە، ئەمەش بانگەوازێکە کە زۆرێک لە وڵاتان
ئیدانەیان کردووە.
قەوارەی زایۆنی لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی شەڕەوە
لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاردا، غەززە بۆردومان دەکات و ئامادەیی سەربازیی خۆی لەو
خاکەدا قووڵتر دەکاتەوە. هەروەها بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی
هاوکارییەکان کردووە لە هەوڵێکدا بۆ فشارخستنە سەر حەماس، ئەمەش قەیرانی مرۆیی ڕووبەڕووی
خەڵکی مەدەنیی گەورەتر کردووەتەوە. هاوکات ئیدارەی ترەمپ ئەو بزووتنەوەیە بە هۆکاری
داڕمانی ئاگربەستەکە دەزانێت.
ژمارەی خوێندراو : 160 جار