لەگەڵ واشنتۆن تاران زەلیلی دەرنابڕێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسییەكان و رێكحراوەكانی وڵاتەكەی:
ـ وڵاتەكەی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی جیهان لە دانوستاندایە و تا ئێستا مل كەچی بۆ هیچ وڵاتێك دەرنەبڕیوە، بەدڵناییەوە بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆنیش تاران زەلیلی دەرنابڕێت و دانوستان بەهەر نرخێك بێت، ئەنجام نادات.
ـ مەبەست لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و بەكارهێنانی ئاشتیانەیە، ئەوەش لەسەر بنەمای فتوایەكی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران بنیاد نراوە، نەك تەنها قسەیەك بێت.
ـ خواستی كۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەركردنی كێشەكانە و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ دانوستان دەربڕی بەڵام بەئەو مەرجەی فشار نەخرێتە سەر تاران.
ـ بەردەوامن لە کارکردن لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ زانکۆکان و خوێندکاران بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی كە ئێستا روبەڕومان بونەتەوە.
#ئێران
#ئەمەریكا
#ڕوون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر