دوو سەردان لە دوو مانگدا... ناتانیاهۆ چی لە
ترەمپ دەوێت؟
واشنتن- سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل، کە دووەم سەردانە بۆ واشنتۆن لەدوای هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا لە 20ی 1، پرسیاری زۆر دەوروژێنێت، بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یەکەم
سەردانەکەی تەنها دوو مانگ لەمەوبەر بوو.
دوو مانگی ڕابردوو شایەتی پێشهاتە جۆراوجۆرەکانی
پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە بینی.
ئیسرائیل دەستدرێژی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە و گفتوگۆکانی کۆتاییهێنان
بە شەڕی کەرتی غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل کە لەلایەن بەرخۆدانەکانەوە دەستبەسەرکراون،
وەستان.
هەروەها ئیدارەی ترەمپ بەهۆی بەرنامە ئەتۆمی و
موشەکییەکانی ئێرانەوە هەڵمەتەکانی دژ بە ئێرانی بەشێوەیەکی تووند پەرەی پێداوە و
واشنتۆنیش ڕۆژانە هێرشی بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن دەستپێکردووە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، باجی بەرفراوانی سەرۆک
ترامپ لەسەر وڵاتانی جیهان، بە زیادەی 17%ی لەسەر هەموو هەناردەکردنی ئیسرائیل بۆ
ئەمریکا لەخۆگرتبوو.
+ سەردانی دووەمی نەتانیاهۆ بۆ واشنتۆن لە چ
چوارچێوەیەکدا دێت؟
سەردانەکە، پێنجشەممەی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیدا ڕێککەوتنی لەسەر کرا لەکاتێکدا نەتانیاهۆ لە هەنگاریا بوو. نەتانیاهۆ
داوای کردووە سەردانەكە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو باجە نوێیانە بێت کە لەلایەن ترەمپەوە
سەپێنراوە، پێشنیاری کردووە نەتانیاهۆ بێتە کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە و
پرسەکانی دیکەی دوو قۆڵی و ناوچەیی.
نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ترەمپ
"هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ زیندانیانی غەززە، پەیوەندییەکانی ئیسرائیل
و تورکیا، هەڕەشەی ئێران و ڕووبەڕووبوونەوەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان"
گفتوگۆ دەکەن.
ترەمپ دەیەوێت ئەوە نیشانی ئەمریكییەكان بدات
كە سەرکردە بیانییەکان ڕوو لە واشنتۆن دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنە نوێیەکان،
ئەمەش دوای ئەوەی ئەو باجانەی سەپاند کە بووە هۆی دابەزینی ژمارەیەکی پێوانەیی لە
بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا لە پێنجشەممە و هەینی ڕابردوودا و کۆمپانیا ئەمریکییەکان
بە مەزەندەکردنی ١١ تریلیۆن دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ترەمپ
" گفتوگۆ دەکەن لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ زیندانیانی غەززە، پەیوەندییەکانی
ئیسرائیل و تورکیا، هەڕەشەی ئێران و ڕووبەڕووبوونەوەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان"
+ دەرئەنجامەکانی یەکەم سەردانی ناتانیاهۆ لە ٤ی شوبات بۆلای ترەمپ چی بوو؟
سەردانەکەی ٤ی شوبات تیشکی خستە سەر پەیوەندی
تایبەتی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و نەتانیاهۆ یەکەم بەرپرسی بیانی بوو کە لە دوای
دووەم خولی سەرۆکایەتییەوە لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆبووەوە.
شەڕی غەززە خالی گفتوگۆی دیدارەکانی نێوان هەردوولا
بوو، کە بەرپرسانی باڵای سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادەی بوون. بۆ یەکەمجار
ترەمپ بیرۆکەی ئاوارەکردنی دانیشتوانی غەززەی بۆ دەرەوەی وڵات پێشنیار کرد، وڵاتەکەی
دەست بەسەر خاکەکەدا بگرێت و پەرەی پێبدات بۆ "ریڤێرایەکی نوێ" لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست دروستبكات.
هەروەها ترەمپ ئەو سزایانەی هەڵگرت کە لەلایەن
جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە بەسەر ئەو دانیشتووانەدا سەپاندبوو کە تاوان دژی
فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدەن، هەروەها فەرمانی ناردنی ئەو چەکانەی
بۆ ئیسرائیل دەرکرد کە لەلایەن بایدن دەستی بەسەردا گیرابوو.
+ گرنگترین پێشهاتەکان چین کە لە دوو مانگی ڕابردوودا
ڕوویانداوە؟
_ دوو مانگی ڕابردوو دوای سەردانەکەی نەتانیاهۆ
چەندین پێشهاتی ورووژێنەر و گرنگی ڕویانداوە. ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل
و بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) کە لە 19ی ژانویە بە سپۆنسەری هاوبەشی ئەمریکا
و قەتەر و میسر گەیشتە ئەنجام.
لە ڕێککەوتنەکەدا سێ قۆناغی دیاریکرابوو، لەوانە
کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە غەززە، کە ڕووی نەدا. ئیسرائیل دوای ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی
قۆناغی دووەم ڕێککەوتنەکەی پێشێلکرد و داوای کرد حەماس دەستبەجێ ئەو دەستگیرکراوانەی
کە ماونەتەوە ئازادبکەن، چ بە زیندوو و چ مردوو.
لە 18ی ئازاردا شەڕی خۆی لە سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە
و زیاتر لە 1300 هاوڵاتی مەدەنی کوژران و هەزارانی دیکەش برینداربوون، ئەمەش زیاتر
لە 50 هەزار شەهیدی زیادکرد لە سەرەتای دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە دوای
7ی ئۆکتۆبەری 2023.
فایلی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیش شایەتی پەرەسەندنێکی
گەورە بوو لە لایەن ترەمپەوە. نامەیەکی بۆ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئێران نارد و
داوای دیالۆگی ڕاستەوخۆی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ، ئەگەرنا تاران ڕووبەڕووی
لێکەوتەی ترسناک دەبێتەوە.
هەڕەشەی ترەمپ هاوکات بوو لەگەڵ ناردنی کەرەستەی
سەربازیی زیاتری پنتاگۆن، لەوانە گەورەترین و بەهێزترین فڕۆکەی جەنگی بۆ بنکەیەک لە
زەریای هیندستان، هەروەها کەشتییەکی نوێی فڕۆکە هەڵگر کە دوور نییە لە خاکی ئێران.
+ سەردانەکانی کۆشکی سپی چۆن خزمەت بە ناتانیاهۆ دەکەن؟
سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی چوارەم سەردانەکەی دەبێت بۆ واشنتۆن لەدوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە و دووەمین سەردانەکەیە لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا. ناتانیاهۆ لەناو ئیسرائیلدا سروشتی تایبەتی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ترەمپ بەرەوپێش دەبات، کە لە ئیسرائیلدا ناوبانگێکی "سەرسەخت"ی هەیە، کە زۆر زیاترە لە جەماوەریی نەتانیاهۆ یان هەر سیاسەتمەدارێکی دیکەی ئیسرائیل.
لە نێو ئەو ئاستەنگە یاسایی و سیاسییانەی بەردەم نەتانیاهۆ، دیدار لەگەڵ ترەمپ نوێنەرایەتی هێڵێکی ژیانی کاتی دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی بنەماڵەی زیندانییەکان و دەستبەسەرکراوەکان، کە خۆپیشاندانە بەردەوامەکانیان بۆ داواکردنی ئاگربەست لە غەززە بێ وەستانن.
نوسینگەی نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سەرۆک وەزیران پەیوەندییە گەرم و شەخسییەکانی لەگەڵ سەرۆک ترامپ بە نرخ دەزانێت و سوپاسی دەکات کە بانگهێشتی دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم سەرکردە کە دوای سەپاندنی باجی جیهانی چاوی پێی کەوتووە، هەروەک چۆن یەکەم سەرکردە بوو کە دوای چوونە ناو کۆشکی سپی چاوی پێی کەوتووە.
ژمارەی خوێندراو : 92 جار