چارەنووسی ئەو باجانەی کە ترامپ بەسەر ئیسرائیلدا سەپاندووە

15 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردانەکەی نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی دەبێتە یەکەم بەرپرسی بیانی کە بە شێوەیەکی شەخسی لەگەڵ ترەمپ دانوستان بکات لەسەر ئەو باجە نوێیانەی کە واشنتۆن ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەسەر وڵاتانی جۆربەجۆری جیهاندا سەپاند.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەمەریکا لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی ڕابردوودا 7.4 ملیار دۆلار کورتهێنانی هەبووە، کۆی گشتی هەناردەی ئەمریکا 14.8 ملیار دۆلار بووە و هاوردە لە ئیسرائیلەوە 22.2 ملیار دۆلار بووە.
پێشتر هەردوو وڵات لە ساڵی 1995 ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادیان واژۆ کردبوو، ئەمریکا گەورەترین و گرنگترین بازاڕە بۆ بازرگانانی ئیسرائیل، کە زۆر پشت بە بوونی کۆمەڵگەیەکی گەورە و دەوڵەمەند و کاریگەری جوولەکە دەبەستن لەناو ئەمریکادا.
ناتانیاهۆ هەوڵدەدات ترەمپ ڕازی بکات باجەکان هەڵبوەشێنێتەوە یان کەمبکاتەوە، یان ئیمتیازاتی بازرگانی لە ئیسرائیلەوە پێشکەش بکات کە 33% باج بەسەر کاڵا و بەرهەمە ئەمریکییەکان دەسەپێنێت. لەڕاستیدا بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم باجەکانی سەر هاوردەکردنی ئەمریکا پێش سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ واشنتۆن کەوت.

ژمارەی خوێندراو : 11 جار

هەواڵی زیاتر