سەرۆکایەتی ماڵدیڤ: سەرۆک کۆمار بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ئیسرائیلییەکانی بۆ وڵاتەکەی پەسەند کرد
محەممەد موعیز، سەرۆکی ماڵدیڤ، ڕۆژی سێشەممە، فەرمانێکی پەسەند کرد کە تێیدا هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ ئەو وڵاتە قەدەغە کرا. سەرۆکایەتی ماڵدیڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی ئیسرائیلییەکان ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی دوورگەکانی زەریای هیندییە لە کاردانەوە بە کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکان.
لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆماریدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ماڵدیڤ بەردەوامە لە داوای لێپرسینەوە لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی ئیسرائیل و ئیدانەی کردەوەکانی دەکات.
کۆماری مالدیڤ وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا، پایتەختەکەی شاری مالێ یە بەپێی یاسای ووڵات ئایینی فەرمی بریتیە لە ئیسلامی سوننە مەزهەب.
ژمارەی خوێندراو : 335 جار