🔸 شەش لە سکاڵاکان تایبەتن بەو سێ یاسایەی کە مشتومڕێکی زۆریان لەپەرلەمان لەسەره، کە بریتین لە یاساى گەڕانەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە بنەڕەتییەکانیا کە پەیوەستێکی تەواویان بە کوردەوە هەیەو کورد پشتیوانی لێ دەکات.
🔸 چوار لەسکاڵاکان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە لەوانە سکاڵا لەسەر یاساى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان و لەسەر رێکارەکانى هاوسەرگیریی دووەم و سزاکانى کامێراى تیژڕەویى .
🔸 سکاڵایەکی تریان لەسەر سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانە و سکاڵاکار داوای هەموارى یاساى باری کەسیى ژمارە 188 ساڵى 1959 کە تایبەتە بە وەرگرتنى رەزامەندیى هاوسەرى یەکەم بۆ ئەنجامدانى هاوسەرگیریى دووەم لە بەردەم دادگا بەنایاسایی بناسێنێت کردوە
🔸 سکاڵایەکى دیکە لەسەر سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ناوخۆ تۆمار کراوە، کە سکاڵاکار دەڵێت، وەرگرتنى باج و رسوماتەکان بە گوێرەى یاساى ژمارە 86ـى ساڵى 2004 تایبەت بە تۆمارى ئۆتۆمبێل نایاساییە و وەزیرى ناوخۆ دەسەڵاتى ئەوەى نییە سزاکان کەم و زیاد بکات و سزادانى شۆفێر بەهۆى خێراییەوە زیاتر لە جارێک لە یەک کات و شەقامدا نایاساییە، چونکە لەسەر یەک سەرپێچى نابێت کەسێک دووجار سزابدرێت.
🔸 سکاڵایەکى تر پەیوەست بە هەرێمى کوردستان، لەسەر سەرۆکى پەرلەمان تۆمارکراوە و سکاڵاکار دەڵێت، ناوى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان نایاساییە و پێویستە بکرێتە دامەزراوەى شەهیدان و ناوى ئەنفالکراوانى لێبکرێتەوە.
🔸 نۆ سکاڵاکەى دیکە ژمارەیەکیان پەیوەستن بە تێپەڕاندنی سێ یاسا مشتومڕاوییەکە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و سکاڵاکاران دەڵێن، ناکرێت سێ پرۆژەیاسا پێکەوە دەنگدانى لەسەر بکرێت و داوا دەکەن دادگا ئەنجامى ئەو کۆبوونەوەیەى ئەنجوومەنى نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 28 جار