حكومەتی هەرێم لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستی بە پڕكردنەوەی فۆرمی هەژماری م كردووە و دادگای فیدراڵییش بڕیاری تەوتینی موچەی دەركردەوە .

2 رۆژ پێش ئێستا

حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستی بە پڕكردنەوەی فۆرمی هەژماری من بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان كردووە و دادگای فیدراڵییش جارێكی دیكە بڕیاری تەوتینی موچەی موچەخۆرانی دەركردەوە .
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕوون میدیا كەوتووە، ە سەرجەم قوتابخانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە فۆرمی هەژماری من بە مامۆستایان پڕدەكرێتەوە بەبێ ئەوەی پێیان بوترێت ئەمە بۆ هەژماری منە .زانیارییەكانی ئەو فۆرمە هەمان زانیارییەكانی فۆرمی هەژماری منە و ناوی هەموو ئەو بانكانەشی تێدایە كە لە هەژماری مندا بەشدارن، بەڵام پرسیاری بژاردەی بانكەكان لەكاتی پركردنەوەی فۆرمەكەدا بە مامۆستایان ناكرێت .
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە روون میدیای ڕاگەیاند "ئەو فۆرمەی ئێستا لە قوتابخانەكان مامۆستایان پڕیدەكەنەوە، فۆرمی بەشدارییكردنە لە هەژماری من و دوای گەیشتنەوەی فۆرمەكان، تیمی هەژماری من، مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە بەسەر بانكە بەشداربووەكانی هەژماری من دابەشدەكەن" .
سەبارەت بەوەی بۆچی بە ڕوون و ڕاشكاوی بە مامۆستایان ناوترێت ئەمە بۆ هەژماری منە ؟ سەرچاوەكەی روون میدیا وتی "ئەگەر ئەوەیان پێوترێت، بەدڵنیاییەوە هیچ مامۆستایەك فۆرمەكە پڕناكاتەوە و ڕەتیدەكاتەوە، بۆیە لەو جۆرە دەمانەوێت تا كۆتایی ئەمساڵ هەموو فەرمانبەران و مامۆستایان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار بكرێن" .

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق جارێكی دیكە و لە وەڵامی سكاڵایەكی پێشتری سەرۆك كۆماری عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵیی بە پێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێم پابەند كرد و بڕیاریشیدا كە دەبێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم تەوتین بكرێت و موچەخۆرانیش لە هەڵبژاردنی ئەو بانكەی دەیەوێت موچەكەی لێ وەربگرێت، سەرپشك و ئازاد بێت .

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر