مامۆستایانی سلێمانی
پەیام و سوپاسنامەیەك لە مانگرتووانەوە
پاش پانزە ڕۆژ لە مانگرتن و هەڵپەساردنی لەبەردەم دڵگەرمیی و پەرۆشیی ئازیزاندا، ئەمانەوێت وەك هاوڕێیانی مانگرتوو بڵێین:
۱ـ مەدالیای نرخاندن و وەفا پێشکەش ئەکەین و سوپاسی خەڵکی خاوەن هەڵوێستی کوردستان ئەکەین.
سوپاس و وەفاداریمان هەیە بۆ ئەوانەی هاوکارمان بوون لەهەموو لایەك.
هاوڕێیانمان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چین و توێژە جیاوازەکان کەلەماوەی ئەو پانزدە ڕۆژەدا فەرهاد ئاساو بێ ماندووبوون، بەشدار بوون لە گەیاندنی ئەم میکانزمە نوێیە مەدەنیە و بەهەوڵی پێکەوەیی توانیمان خەباتی مەدەنی متمانەدار فراوانتر بکەین..
٢- ئێمە وەک مانگران بەڵێن دەدەین کەبەردەوامبین و چاودێر بین تا بەدەست هێنانی کۆی داواکانمان، هیچ کاتێک لای ئێمە نەدرەنگ دەبێ بۆ دەست پێکردن نەماندوش دەبین
خەڵکی بەهەڵوێستی کوردستان وەک ئاگادارن مانگران خەڵکی بە ئەمەکی ئەم نیشتیمانەن و ئەوەی کۆی کردووینەتەوە تەنها ئامانجە گشتییەکەیە کەمافی خەڵکە و لەو پێناوەشدا بەردەوام دەبین.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین: دوێنێ کە دوای پانزە ڕۆژ مانگرتنەکەمان لە بەردەم خەیمەکەدا هەڵپەسارد، کەس مافی نییە بەناوی (مانگر)ـەوە قسە و لێدوان بدات، مانگرتن قۆناغێکی گرنگی کاری مەدەنیی و سەرکەوتنی ئیرادەی خێر بوو، نابێت ئەو پرسە لە جوغزی خۆی بهێنرێتە دەرەوە و تێکەڵ بە هیچ بابەتێکیتر بکرێت.
دووبارە سوپاس بۆ پشتیوانیتان
گرووپی مانگران
١٢ ی شوباتی ٢٠٢٥
ژمارەی خوێندراو : 4 جار