"ئەوانە شێتی موچە و ڤایرۆسی گاڵتەجاڕیین"

1 رۆژ پێش ئێستا

"ئەوانە شێتی موچە و ڤایرۆسی گاڵتەجاڕیین"
ڕاوێژكارێكی مەسعود بارزانیی خۆپیشاندەران هێرشی توند دەكاتە سەر مانگرتووان و خۆپیشاندەران
#روون_میدیا
كیفاح مەحمود، ڕاوێژكاری مەسعود بارزانیی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشدەكاتە سەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆپیشاندەر و مانگرتوو و بە "گاڵتەجاڕ" ناویان دەبات .
ئەو ڕاوێژكارەی بارزانیی لە تۆڕی ئێكس پۆستێكی لەسەر خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی مامۆستایان و فەرمانبەران كردووە و دەڵێت "بە گاڵتەجار و شێتەكانی موچە و پاشكۆكانیان دەڵێین؛ هەولێر وەك قەڵا پارێزراوە و هیچ شوێنێكی بۆ ڤایرۆسە گاڵتەجاڕەكان نیە" .
هێرش و پەلامارەكانی ئەم ڕاوێژكارەی بارزانیی لەكاتێكدایە كە نزیكەی دوو هەفتەیە ژمارەیەك لە مامۆستایان لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و داوای مافەكانیان دەكەن .
ئەمرۆش هەزاران مامۆستا و فەرمانبەر بە خۆپیشاندانی ئاشتییانە ویستیان بچنە بەردەم نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە بە بەكارهێنانی هێز و توندوتیژیی و گازی فرمێسكڕێژ ڕوبەڕویان بوونەوە و ڕێگەیان نەدان بچنە ناو هەولێر .

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر