ڕوون میدیا
بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایدەکات "کاردەکەین بۆ چاپکردنی دیناری جۆری ٢٠ هەزاری"
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند "کەرتی بانکی بەشێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ئاڵنگارییە سیاسیی و ئەمنییەکانی عێراق هەیە"
دەشڵێت "کارمانکردووە بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی بانکی و دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی فراوان لەگەڵ بانکە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان"
مستەفا غالب ئاماژەبەوەشدەکات "لە ئێستادا بانکی ناوەندی کاردەکات بۆ چاپکردنی دراوێکی نوێ، ئەویش دیناری جۆری بیست هەزارییە"
سەبارەت بە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاندووە "هیچ گۆرانکارییەک لە نرخی ئێستای دینار بەرامبەر بە دۆلاردا ناکریت"
ژمارەی خوێندراو : 137 جار