وشكەساڵییەكی سەخت چاوەڕێی عێراق دەكات

27/09/2022

ڕوون میدیا
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز، هۆشداریی هاتنی وشكەساڵییەكی سەخت دەدات و دەڵێت "مەترسیی گەورە لەسەر كشتوكاڵی زستانە دروستدەكات" .
داواش لە جوتیاران و كۆمەڵە كشتوكاڵییەكان و شارەوانییەكان دەكات "دەست بە ئاوەوە بگرن و كەمتر بەكاربهێنن" .
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی چاودێریکردنی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ پاییزی ئێستا لەڕێگەی مانگە دەستکردە تایبەتمەندەکانەوە، هەموویان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاییزی ئێستا پایزێکی وشک دەبێت، ئەمەش مەترسییەکان سەبارەت بە کشتوکاڵی زستان زیاد دەکات و پێشبینی چوارەم ساڵی وشکەساڵی لەسەریەک دەكات" .
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو داواشلە دامودەزگاکانی حکومەت و هاوڵاتیان دەکات پاشماوەی پیشەسازی و پیسکەر و ئاوەڕۆ فڕێ نەدەنە ناو ئاوی رووبارەکان بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی رووبارەکان و تەندروستی هاوڵاتیان" .

ژمارەی خوێندراو : 136 جار

هەواڵی زیاتر

زۆرترین خوێنراو