عێراق: داوای چوونە دەرەوەی هێزەكانی توركیا و ئەمریكا دەكرێت

27/09/2022

ڕوون میدیا
پەرلەمانتارێكی عێراق دەڵێت "لەسەر حكومەتەكەی مستەفا كازمیی پێویستە، بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق جێبەجێبكات" .
عەلا حەیدەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند "دووبارەبوونەوەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر سەروەری عێراق لەلایەن ئەمریکا و تورکیاوە ناچارمان دەکات هەڵوێستێکی نوێ لە پەرلەماندا بگرینە بەر"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "بوونی هێزە بیانییەكان جێگەی نیگەرانی بێزاركردنی عێراقییەكانە، بوونی ئه‌و هێزانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی و ئه‌منی بۆ سه‌ر عێراق دروست ده‌كات و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات"

ژمارەی خوێندراو : 138 جار

هەواڵی زیاتر

زۆرترین خوێنراو