جیهان پێویستی به‌ سه‌وزكردنی یه‌ك ملیار هێكتار زه‌وی هه‌یه‌ به‌ چاندنی دره‌خت

12/07/2019

 

شاخ پرێس:


بۆ كۆنترۆڵكردنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی، جیهان پێویستی به‌ سه‌وزكردنی یه‌ك ملیار هێكتار زه‌وی هه‌یه‌ به‌ چاندنی دره‌خت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وای زه‌ویی ئاماده‌كراوه‌ و تاقیگه‌ی كرۆسه‌ری سه‌ر به‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای فیدراڵی سویسرا ئه‌نجامیداوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بۆ ڕێگرتن و كۆنترڵكردنی دیارده‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی، جیهان پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ یه‌ك ملیار هێكتار زه‌وی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ چاندنی دار و دره‌خت سه‌وز بكرێت .


توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌رخستووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ئه‌و گۆڕانه‌ له‌ كه‌شوهه‌وادا، پێویسته‌ ڕووبه‌ری دارستانه‌كان به‌رده‌وام فراوان بكرێت تا نزیكه‌ی 4.4 ملیار هێكتار زه‌وی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ جیهاندا هه‌یه‌ ته‌نها 2.8 ملیار هێكتار زه‌وییه‌ كه‌ كراون به‌ دارستان.


توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ به‌هۆی چالاكییه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌تیش پیشه‌سازیی، ڕێژه‌ی كاربۆن به‌رده‌وام له‌ هه‌وادا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی دارستانه‌كاندا ده‌توانرێت 205 ملیار ته‌ن له‌و كاربۆنه‌ هه‌ڵبمژێت و هه‌وا پاك بكاته‌وه‌.

ژمارەی خوێندراو : 286 جار

هەواڵی زیاتر