ئه‌و موبایلانه‌ی به‌ سیستمی ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان

12/07/2019


شاخ پرێس:

توێژه‌رانی بواری ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی هۆشداریی ده‌ده‌ن كه‌ 25 ملیۆن مۆبایل له‌وانه‌ی به‌ سیستمی ئه‌ندرۆید ڕووبه‌ڕووی به‌رنامه‌ ڤایرۆساوییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕیكلام بازرگانییه‌كانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕێگه‌ی واتساپه‌وه‌ داخڵی ناو مۆبایله‌كان بووه‌ .

ئه‌و به‌رنامه‌ ڤایرۆساوییانه‌ ناوی لێنراوه‌ "ئه‌جینت سیمس – سیخوڕی سیمس" و به‌ یه‌كێك له‌ خاڵی لاوازی سیستمی ئه‌ندرۆید داده‌نرێت به‌تایبه‌تیش له‌كاتی ئه‌پده‌یت بوونه‌وه‌یدا و ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ به‌ناوبه‌گانگه‌كانی مۆبایله‌كه‌وه‌ كاری خۆی ده‌كات وه‌ك وتساپ و براوسه‌ری ئۆپرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمپانیای "چیك پۆینت" زۆربه‌ی قوربانییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ هیندستانن كه‌ زیاتر  له‌ 15 ملیۆن مۆبایل توشبوون به‌دوای ئه‌ویش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دێت كه‌ زیاتر له‌ سێ سه‌د هه‌زار ئامێری مۆبایل به‌هه‌مان ڤایرۆس توشبوون، به‌ریتانیاش پله‌ی سێهه‌می وه‌رگرتووه‌ كه‌ 137 هه‌زار مۆبایله‌
ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر له‌وكاتانه‌دا داخڵی مۆبایله‌كه‌ ده‌بێت كه‌ جگه‌ له‌ "google play" له‌ شوێنی دیكه‌وه‌ به‌رنامه‌ داببه‌زێنرێت و به‌تایبه‌تیش له‌ ڕێگه‌ی "9apps.com " كه‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنیی چینیه‌ .

ژمارەی خوێندراو : 254 جار

هەواڵی زیاتر