توركمانەكانی كەركوك رەتیدەكەنەوە بۆ چارەسەری كێشەی پارێزگار پەنابەرنە بەر شەقام

13/07/2019

نەجات حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە پێكهاتەی توركمان

.
نەجات حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە پێكهاتەی توركمان، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، كە ئەوان رەتیدەكەنەوە پەنابەرنە بەر بژاردەی شەقام بۆ چارەسەركردنی كێشەی پارێزگاری كەركوك.
.
نەجات حسێن لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی "مەعلومە"ی راگەیاند"پەنابردنە بەر شەقام چارەسەرێكی ریشەیی نییە بەڵكو كێشەكە زیاتر ئاڵۆز دەكات."
.
ئەو ئەندامە توركمانەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وتوشیەتی"تاكە چارەسەر پابەندبونە بە دەستورو رێككەوتنە لەسەر پۆستە ئیدارییەكانی حكومەتی خۆجێی كەركوك و فەرمانگەكانی."
.
نەجات حسێن هۆشداریشیداوە سەبارەت بە "زیادبونی خۆپیشاندانەكانی پێكهاتەی عەرەبی"و دانیشتنی لەسەر مێزی گفتوگۆ بەپێویست زانیوە بۆ ئەوەی پێكهاتەی عەرەبی شارەكەش بتوانن مافەكانیان لەوەرگرتنی پۆستەكاندا بەدەستبهێنن.

ژمارەی خوێندراو : 237 جار

هەواڵی زیاتر