بەم جۆرە ٧٠% بەنزین کەمتر سەرف دەبێت

13/07/2019


شاخ پرێس 

شێوازەکانی کەمترکردنەوەی سەرفکردنی بەنزین لەئۆتۆمبیلدا جیاوازە بەڵام چەند رێگایەک ھەیە بۆ کەمترکردنەوەی سەرفکردنی سوتەمەنی لەرێی چەند ھەڵسوکەوتێکەوە کەشۆفێران دەیکەن لێرەدا روونی دەکەینەوە: 
١. ناڕێکی لەچاکسازی ئۆتۆمبیلدا دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفکردنی بەنزین بەرێژەی ١٠ بۆ ٢٠%
٢. تەبریدی ئۆتۆمبیل بەرێژەی ١٠ بۆ ٢٠ % زیاتر بەنزین سەرف دەکات 
٣. کەمی فشاری ھەوا لەنێو تایەکان بەرێژەی ٧٠% بەنزین زیاتر سەرف دەکات کاتێ لەخێرایی ١٣٠ کیلۆمەتر بۆ سەعات بڕۆیت
٤. چارەسەر نەکردنی گرفتی ھەستەوەری ئۆکسجین ٤٠% سوتەمەنی زیاتر سەرف دەکات 
٥. زیادبونی خێرایی لە ١٠٠ بۆ ١٤٠ ئەوا ٣٠% سوتەمەنی زیاتر دەکات
٦. ھێواشکردنەوە لە ١٠٠ بۆ ٩٠ ئەوا سەرفکردنی سوتەمەنی بەرێژەی ١٠% زیاتر دەکات 
٧. ھەموو ٤٥ کیلۆگرام بار کەئۆتۆمبیلەکە سەرفی بکات رێژەی ٢% زیاتر سوتەمەنی سەرف دەکات
٨. زەیتی چڕ سوتەمەنی بەرێژەی ٣% زیاتر دەکات.

چەند رێگایەک بۆ کەمتر سەرفکردنی سوتەمەنی: 
١. بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکە بەبێ پێویستی دامەگیرسێنە چونکە جێی بھێڵیت ١ دەقیقە دای بنێیت بەئیشکردوویی ھەمان رێژەی دەستپێکردنی سەرف دەکات
٢. بەخێرایی مەکینە دامەبەزێنە و فشاری زۆری مەخەرە سەر دۆسەی بەنزین لەکاتی شۆفێریدا.
٣ ھەوڵ بدە کێشی زیاتر و ناپێویست لەئۆتۆمبیلەکەت ھەڵنەگریت. 
٤خێرایی ئۆتۆمبیلەکەت زیاد مەکە و لەپڕا دایبەزێنیت.
٥ پارێزگاری بکە لەخێرایی ھاوسەنگ لەسەر رێگا خێراکان و جێگیری بکە

ژمارەی خوێندراو : 385 جار

هەواڵی زیاتر