ڕوون میدیا
٦٥ ڕێکخراوی فەلەستینی و نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ، داوای پاراستنی هاوڵاتیانی فەڵەستینی دەکەن لە دەست سیاسەتە ڕەگەزپەرستانەکانی ئیسرائیل .
ئەو ڕێکخراوە مرۆییانە دەڵێن "ئیسرائیل سیاسەتی سەرکوتکردن و رەگەزپەرستانە دژی گەلی فەلەستین بەکاردەهێنێت
ئاماژەبەوەشدەکەن "١٥ ساڵە ئیسرائیل کەرتی غەزەی داخستووە، بەردەوامیشە لە تێکدانی دۆخەکە و تەقەکردنی ڕەمەکی لە خەڵک و کوشتنی هاوڵاتیانی فەڵەستینی"
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەو ڕێکخراوانە "ئیسرائیل ڕەشبگیریی و سزای بە کۆمەڵ پەیڕەو دەکات و بەردەوامە لە دروستکردنی ئۆردوگای نوێی جولەکە نشین لەسەر خاکی داگیرکراوی فەڵەستینیەکان، بۆیە پێویستە مافی مرۆڤی فەلەستینی لە پێشینەی کارەکانی کۆمسیارێتی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بێت
ژمارەی خوێندراو : 198 جار