کۆمپۆست چیە ؟

13/07/2019

پەینێکی سروشتی یە لە پاشماوەی ڕووەک و ئاژەڵ پێک دێت

 

شاخ پرێس 


(کۆمپۆست) پەینێکی سروشتی یە لە پاشماوەی ڕووەک و ئاژەڵ پێک دێت ،پاشماوەکان لە شوێنێک کۆدەکرێتەوە لەژێر پلەیەکی گەرمی تایبەت و شێداری یەکی زۆردا بە ماوەی نزیکەی دوو مانگ دروست دەبێت.

سیفەت و بەشێک لە سودەکانی کۆمپۆست:
-توخمە خۆراکی یە گەورەکانی وەکو نایترۆجین و فۆسفات و پۆتاسیۆم و.....توخمە بچوکەکانیشی تیایە.

-تۆوی ھیچ بژار و بەکتریا و کەڕووی زیان بەخشی تیا نی یە(بە مەرجێک گەیشتبێتە پلەی کۆتایی شی بونەوە واتە ڕەنگی گۆڕابێت بۆ ڕەش و ھیچ بۆنێکی ناخۆشی نەبێت)

-تێچوی دروست کردنی بە بەراورد لەگەڵ کڕینی لەبازاڕ زۆر ھەرزانترە.

-ڕۆڵی گرنگی ھەیە لە پارێزگاری و گەشەی کرمی سودبەخشی زەوی.

-ڕێگەیەکی باشە بۆ لەناو بردنی پاشماوەکان و پاراستنی ژینگە.

ئامادە کردنی :_ ئە ندازیاری کشتوکاڵی
شۆخان قادر
رێکخراوی کشتوکاڵی گە شە ی لادێ #OARD

ژمارەی خوێندراو : 613 جار

هەواڵی زیاتر