سەرۆكی فیفا: تۆمەتەكانی خۆرئاوا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە قەتەر "دووڕووانە"یە

21/11/2022

سەرۆكی فیفا: تۆمەتەكانی خۆرئاوا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە قەتەر "دووڕووانە"یە
ڕوون میدیا
جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهانیی (فیفا) دەڵێت "تۆمەتەكانی خۆرئاوا سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ لەكاتی بەڕێوەچوونی مۆندیال لە قەتەر دووڕووانەیە" .
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامیدا، سەرۆكی فیفا بەرگرییەكی سەرسەختانەی لە دەوڵەتی قەتەر و پاڵەوانێتیەكانی مۆندیال كرد كە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت .
جیانی ئینفانتینۆ وتیشی "ئەمڕۆ هەستێكی زۆر بەهێزم هەیە، بە تەواوی هەست دەكەم كە هاوڵاتییەكی قەتەریم، هەست دەكەم كە عەرەبم، هەست دەكەم كە ئەفریقیم، هەست دەكەم كەمئەندامم یان كرێكارێكی بیانی پەنابەرم" .
سەرۆكی فیفا ئاماژەیبەوەشكرد "ئێمە ئەوروپین، لەسەر ئەوەی لە ڕابردودا كردوومانە، پێویستە بۆ 300 ساڵی داهاتووش داوای لێبوردن بكەین كە وانەی ئەخلاقمان بەخەڵك فرۆشتوەتەوە"
ڕاشیگەیاند "پێویستە ئەوروپا قەتەرەوە فێری مامەڵەكردن ببێت لەگەڵ ئەو بیانیانەی ڕووی لە وڵاتەكانیان كردووە و ئایندە و هیوایان پێببەخشن" .

ژمارەی خوێندراو : 97 جار

هەواڵی زیاتر