ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌یس ئه‌پ نایزانیت

15/07/2019

 

ئەو بەرنامەی مۆبایل بەناوی (Faceapp) نزیکەی ٨٢ ملیۆن کەسی تەنیوە و بێ ئاگا لەو چەند خاڵەی خوارەوە:

۸۲ ملیۆن بەکارهێنەر تەنها لە ۱۲ کاتژمێری خستنەکاری بەرنامەکە، داهاتێکی خەیاڵی بۆ ملیۆنێرێکی ڕوسی تازە، یارۆسلاڤ گۆنتشارۆڤ.

بەندەکانی سیاسەتی بەکارهێنانی بەرنامەی FaceApp کە لە دوێنێوە وەک ئاگر لە ناو پوش لە فەیسبوکی کوردی بڵاوبووەتەوە.

١. بەرنامەکە مافی گەیشتن بە تەواوی وێنە ئەمبارکراوەکانت لەسەر ئامێرەکەت وەردەگرێت. 

٢. زانینی IP Address ی ئامێرەکەت و شوێنی جوگرافیت و زانیارییەکانی پەیوەندیت بە تۆڕی نێت. 

٣. بەرنامەکە هاوبەشی زانیارییەکانت دەکات لەگەڵ لایەنی سێیەم و شیکارو شیتەڵکردنی زانیارییەکانت، لەگەڵ سەردانەکانی ئەم دواییەت بۆ Web Pages ی سەر تۆڕی جیهانی نت.

٤. بەرنامەکە چاودێری هەموو ئەو ماڵپەڕانە دەکات کە سەردانت کردووە هەروەها ئەو بەرنامانەی تر کە بەکارت هاوردون و زانیارییەکانت دەنێرێت بۆ کۆمپانیا.

٥. ئەو کۆمپانیای ئەم بەرنامەی دروستکردوە تۆ مافی ئەوەی دەدەیتێ مامەڵە بە زانیارییەکانت بکات لەگەڵ کۆمپانیا هاوبەشەکانی و ئەو کۆمپانیایانەی دەیکڕن. 

٦. لەکاتی فرۆشتنی ئەم بەرنامەیە بە کۆمپانیای تر، خاوەندارێتی هەموو زانیارییەکانی تر دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیای دووەم. 

٧. لە ئێستادا زانیاری ئەوانەی ئەم بەرنامەیان بەکارهێناوە لە ئەمریکایە، کۆمپانیا تەواوی مافی ئەوەی هەیە زانیارییەکان بگوازێتەوە بۆ هەر وڵاتێکی تر کە خۆی پێی باشە.

٨. کۆمپانیا ئاسایشی زانیارییەکانت ناپارێزێت کە هاوبەشت کردووە لەگەڵ بەرنامەکەی هاوکات هیچ گرنتییەک نادات دەستکاری بکرێت و بخوێنرێتەوە لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە. 

بۆ ئەوانەشی هەر ئێژن کێشە نییە، دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن کە بایەخی شوناسی دیجیتاڵی کەمتر نییە لە بایەخی شوناسی کەسێتی، هاوکات ئەم شوناسە لەوانەیە بەکار بهێنرێت بۆ مەبەستی تر.

ژمارەی خوێندراو : 356 جار

هەواڵی زیاتر