دوێنێ هێزێک بە هێلیکۆپتەر
هەڵیانکوتایە سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و بۆماوەی پێنج کاتژمێر بەڕێوەبەر و
سەرجەم کارمەندەکانیان دەرکرد و سەرقاڵێ پشکنین بوون بەپێی وتەی بەرپرسانی
فرۆکەخانەکە نازانن بۆ چ شتێک گەڕاون
هێزێکی تایبەت کە تا ئێستا
ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە، چوونە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دوای کردنە
دەرەوەی بەڕیوەبەر و کارمەندەکانی و مانەوەیان بۆ چەند کاتژمێریک فڕۆکەخانەکەیان
بەجێهێشت.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەش بە
دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە، لەسەر ئەم روداوە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی ئاگادارکردوەتەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بە دەنگی
ئەمەریکای ڕاگەیاندوە، "بە بێ هەبوونی نوسراوو بەڵگەنامەی فەرمی، هێزێک هاتنە
سەر فڕۆکەخانەکەمان، خۆم و کارمەندەکانیان دەرکرد و فڕۆکە خانەکەیان پشکنی."
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە وتی، دوای ڕووداوەکە خۆی
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی لەم هێرشە ئاگادارکردۆتەوە.
نەورۆز عەبدولقادر، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەکە لەبارەی
روداوەکە دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراقی ئاگادار کردوەتەوە و ڕایانگەیاندوە، جگە لە
ئێمە کەسی تر خاوەنی فڕۆکەخانە نیە، بۆیە تەواو توڕە و نیگەران بوون لە ڕووداوەکە."
بە پێی وتەی نەورۆز
عەبدولقادر، ئەو هێزەی فڕۆکەخانەکەیان پشکنیوە لە کاتژمێر 9ی سەر لە بەیانیەوە
هەتا کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ لە نێو فڕۆکەخانەکە ماونەتەوە. بەڵام بە پێی وتەی
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە هێشتا دیار نیە هیچ شتێکیان لەگەڵ خۆیان بردبێت یان نا .
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی
کشتوکاڵی عەربەت ئاماژەی بەوەشداوە، " هاتنی ئەو هێزە بۆسەر فڕۆکەخانەکەمان لیژنەیەکی
بێ چەک بوون و فڕۆکەی هاتووچۆیان پێ بوو. خۆم و کارمەندەکانیان کردە دەرەوە. بۆ
ماوەی چەند کاتژمێرێک لەناو فڕۆکە خانە مانەوە و ژورەکانیان پشکنی .
هاوکات بەختیار مەحەمەد
وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی لەسەر ئەم بابەتە بێ ئاگایی خۆی بۆ دەنگی ئەمریکا
دوپاتکردوەتەوە .
فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت
دەکەوێتە شارۆچکەی عەربەت لە باشوری شاری سلێمانی و گەورەترین فڕۆکەخانەی
کشتوکاڵیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. فڕۆکەخانەکە لە ساڵی 2005 دامەزراوەو لە
ساڵی 2007 بڕوانامەی ڕێ پێدانی بە مەبەستی قەڵاچۆکردنی ئافاتە کشتوکاڵیەکان
بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2017 وەک سێیەم فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان و حەوتەم
فڕۆکەخانەی عێراق بە فەرمی ناسێنراوە.
ژمارەی خوێندراو : 582 جار