بەهۆی کەمبوونەوەی ناردنی گازی ئێران
بۆ عێراق رێژەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمیکردەوە و سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە
پێناو کەمکردنەوەی توڕەیی جەماوەر رێککەوتنێکی لەگەڵ ئێران واژۆکرد، بەرامبەر بە گاز نەوتی ڕەش
دەنێرن بۆ ئێران .
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
ڕایگەیاند، بەغدا و تاران ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ ئاڵوگۆڕکردنی گازی ئێران بە نەوتی
خاوی عێراق لە پێناو باشترکردنی کارەبای نیشتیمانی بۆ وڵات.
بەپێی بۆچوونی شارەزایانی ئابووری، ڕەنگە
رێككەوتنە تازەكە عێراق تووشی پێكدادان بكات لەگەڵ واشنتۆن, ئەگەر ئەمریكا
رێككەوتنەكە بەخۆدزینەوەی تاران دابنێت لەو سزایانەی بەسەریدا سەپاندووە.
بەهۆی رێگەنەدانی تورکیا بۆ هەناردەی
نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای بەندەری جەیهانەوە، پێدەچێت ئەو نەوتەی بەغداد
دەینێرێت بۆ تاران نەوتی هەرێمی كوردستان بێت, كە ماوەی چەند مانگێكە راوەستاوە .
شارەزایان پێیان وایە ئەم ڕێککەوتنە رێككەوتنێكی دۆڕاوە، بەوپێیەی
عێراق گاز لە ئێران دەكڕێت, بە چەند هێندە زیاتری نرخە جیهانیەكەی، بەگوێرەی
رێككەوتنەكەی نێوان بەغدادو تاران, عێراق یەك ملیۆن یەكەی گەرمی بە (9)دۆلار
دەكڕێت لە ئێران, لەكاتێكدا نرخی یەك ملیۆن یەكەی گەرمی لە بازاڕەكانی جیهانی بە
(2)دۆلارو (60)سەنتە.
لە ئێستادا وەک چارەسەرێکی کاتی چوارچێوەی
هەماهەنگی كە ئیدارەی حكومەت پێکدەهێنێت ناچار بووە بەو چارەسەرە, بەهۆی ئەوەی
ترسی لە توڕەیی جەماوەر هەبوە بەهۆی قەیرانی كەمی كارەباوە، عێراق هەوڵەکانی
چڕکردوەتەوە گاز لە قەتەڕ و تورکمانستان هاوردە بکات لە دوای ساڵی 2030یەوە بەمەش
کۆتایی بە هاوردەی گازی ئێران دەهێنرێت .
ژمارەی خوێندراو : 128 جار