وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج رِوونكردنەوە دەدات

31/07/2019

شاخ پرێس:

وەزارەتی دارایی  دەڵێت "ئەگەر بەغدا پێش جەژن موچە بنێرێت و كێشە و گرفت نەیەتە پێشەوە، ئەوا دابەشی دەكەین" .

لە رِوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ شاخ پرێس نێردراوە، وەزارەتی دارایی دەڵێن "هەفتەی ئایندە دەست دەكرێتەوە بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران، بەداهاتی ناوخۆیی ، لەئێستاشدا حكومەتی عێراقی ئامادەكاریەكانی تەواو كردوە بۆ دابەشكردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران بەرلە جەژن"

لە رِوونكردنەوەكەدا ئاماژەبەوەشكراوە "بەهۆی ئەوەی مانگی ڕابردوو چەند. ڕۆژێك ناردنی پارە لەبەغدا دواكەوتوە وەزارەتی دارایی عێراق لەهەوڵدایە بەر لەوادەی خۆی بڕە پارەی هەرێم بنێرێت، وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئامادەكاری دەكات بۆ میكانزمێك كە بتوانێت بەر لە هاتنی جەژن موچەی مانگی پێنج دابەشبكات"

تەئكیدیشدەكاتەوە  "ئەگەر هیچ پێشهاتێك نەیەتە پێشەوە گرفت نەكەوێتە بەردەم ئامادەكاریەكانی بانكەكانی هەرێم بەر لەجەژن سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی پێنج وەردەگرن"

ژمارەی خوێندراو : 618 جار

هەواڵی زیاتر