شێركۆ جه‌وده‌ت: كه‌س ئاگادار نییه‌ هه‌رێم چه‌نێ قه‌رزاره‌و قه‌رزاری كێیه‌

25/08/2019

شێركۆ جه‌وده‌ت

ئەندامێكی لیژنه‌ی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ''هیچ كه‌س و ڕێکخراوێک لە هەرێم ئاگاداری ڕادەی قەرز و قۆڵەکانی حکومەت نییەو ڕوونیش نییە حکومەتی هەرێم قەرزداری چ کۆمپانیا و یان حکومەتێکە''.

شێرکۆ جەودەت ئەندامی لیژنه‌ی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستانی به‌ بە شەفاف نەبوون تۆمه‌تباركرد لە کاروباری درایی و بەتایبەت داهاتە نەوتییەکانی، ڕایگەیاند ''تائێستا هیچ دامەزراوەیەک لەهەرێمی کوردستان لەڕادەی راستەقینەی قەرزی حکومەت ئاگادار نییە تەنیا ئەوە نەبێ کە دەوترێ حکومەت دە ملیار دۆلار قەرزاری فه‌رمانبه‌رانه‌ لەبەر دانانی سیستەمی پاشەکەوتی موچە و ئەو بڕە پارەی لەچوارچێوەی ئەو سیستەمەدا بەوانی نەداوە، دەبێ یەکلای بکاتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان وتیشی ''سەرباری ئەوەی کە چەندین جار باس کراوە کە حکومەتی هەرێم بەرەوڕووی بەملیاران دۆلار قەرزە، بەڵام تائێستا ڕوون نییە کە هەرێم قەرزاری کام حکومەت، کۆمپانیاو یان کەسایەتییە''.

شێرکۆ جەودەت وتی ''حکومەت لە مامۆڵه‌كردن لەگەڵ پەرلەماندا شەفاف نەبووەو تەنانەت ڕێگاکانی دانەوەی ئەو قەرز و قۆڵانەش دیار نییەو هیچ وتوێژێک لەوبارەوە ئەنجامی نه‌بوه‌''.

ژمارەی خوێندراو : 414 جار

هەواڵی زیاتر