بەهای لیرەی توركی گەیشتە نزمترین ئاست

22/09/2022

ڕوون میدیا

 

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی توركیا، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر رێژەی سودی بە رێژەی 100 خاڵ بۆ 12% کەمکردەوە، بەهای لیرەی تورکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد .

نرخی لیرە بەرامبەر بە دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی و گەیشتە 18.42 دۆلار، ئەمەش كەمترین نرخە و تەنانەت لە خوار ئەو ئاستەشدایە کە لە ماوەی قەیرانی گشتی دراو و لە مانگی کانوونی دووەمدا تۆماریکردبوو.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكردووە "کەمکردنەوەی رێژەی سوودی ناتەقلیدی لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، رێژەی هەڵاوسانی بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 24 ساڵدا بەرزكردەوە"

بانکی ناوەندی تورکیا هۆکاری ئەم ڕێوشوێنەی بۆ بەردەوامی خاوبوونەوەی ئابووری وڵاتەكەی گەڕاندەوە و پێشبینی دەسپێکردنی دابەزینی ڕێژەی هەڵاوسانی کرد.

بانكی ناوەندی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەیبەوەكردووە “لیژنەی سیاسەتی دراو بڕیاریداوە ڕێژەی سوود لە زیادکردنی هەفتانەی کڕینی دووبارەدا لە 13% بۆ 12% کەم بکاتەوە"

ئەمساڵ بانکی ناوەندی تورکیا نرخی سوودی بە 14% هێشتەوە، لیرەش وردە وردە لاواز دەبێت، بەو پێیەی نرخی ئاڵوگۆڕکردن لە کۆتایی مانگی یەکدا نزیکەی 13.5 لیرە بەرامبەر بە دۆلار بووە، لە کۆتایی مانگی شوباتدا پێشتر 14 لیرە بووە لیرە، ئێستاش 18 لیرەی تێپەڕاندووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، لە كۆتایی ئەمساڵدا هەڵاوسان دەست بە دابەزین دەكات، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی ئابدا هەڵاوسان بۆ زیاتر لە 80% بەرزبووەوە.

ژمارەی خوێندراو : 513 جار

هەواڵی زیاتر