کۆمپانیایەكی نەیجیری بە دروستكردنی درۆن لە یەك سالدا دوو ملیۆن دۆلار بەدەستدەهێنێت

پێش 3 هەفتە


بەپێی ڕاپۆرتێکی تەکپۆینت ئەفریقا، کۆمپانیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەیجیریا (تێراهاپتیکس – Terrahaptix ) لە ساڵی یەکەمی کارکردنیدا، داهاتی لە دوو ملیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە، ئەمەش  لەکاتێکدایە كە كۆمپانیاكە دەستی كردووە بە هەناردەكردنی درۆن بۆ کەرتی کانزاکانی ئەفریقای باشوور دوای ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای ( دیگنگ دیپ – DiggingDeep) بۆ دابەشکردنی درۆن تایبەت بە کۆمپانیاکانی کانگاکانی ئەفریقا.

کۆمپانیای ( دیگنگ دیپ – DiggingDeep) تایبەتمەندە لە بەستنەوەی کارەکانی کانگاكان لە ئەفریقا لەگەڵ دابینکەرانی وەک (تێراهاپتیکس – Terrahaptix).

کۆمپانیای (تەکپۆینت ئەفریقا) لە زاری دامەزرێنەری کۆمپانیا نەیجیرییەکەی (ناثان نواتشوكو) بڵاویکردەوە، زۆرترین ژمارەی کڕیارەکانی درۆن لەلایەن کۆمپانیاکەیاكانەوە لە کەرتی کانگادا ئەفریقادا چڕبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ ڕووپێویکردن و دیاریكردنی نەخشەی شوێنی کانگاکان و پشکنینی ئامێرەکان و چاودێریکردنی ناوچە مەترسیدارەکان بەکاردەهێنرێن، ئەمەش كارو ماندوبوون کرێکاران کەمدەکاتەوەو ئەركی قورسی چوونە ژوورەوەی كرێكاران بۆ ناو كانەكان سوك دەكات، هاوکات یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستنیشانکردنی کانزایان لە شوێنە سەختەکان كە  گەیشتن پێیان سەختە و چاودێریکردنی کاریگەرییەکانی ژینگە ئاسان دەكات،. وەکو کوالێتی هەوا و ئاوی دەوروبەری کانەکان.
بەپێی ئامارەکانی تەکنەلۆژیای کانگاکان، ٦٥%ی کانەکان لە سەرانسەری جیهان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنن، ئەمەش بازدانێکی گەورەیە كە لە سالی 2018 دا تەنها ە ٤٤% ل بووە.

بازاڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کانگاكان لە ئێستادا بەهای 31.4 ملیار دۆلارە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2031 بگاتە 103 ملیار دۆلار.

لە ئێستادا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بوونەتە ئامرازێکی سەرەکی لە كاروباری کانگاكاندا؛ بەم فرۆكانە كاردەكەن بۆ بەرزکردنەوەی سەلامەتی و کارایی و کۆکردنەوەی زانیاری لە قۆناغە جیاوازەکانی پرۆسەی دەرهینانی كانزاكان لە كانگاكاندا.
ئەمەش بە دابینکردنی زانیاری لە کاتی پێویستدا  بەو دیمەنانەی كە فرۆكەكان دەیانگویزنەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بڕیاردان باشتر دەکەن، ڕەوتی کار بەرز دەکەنەوە و تێچوونەکان کەم دەکەنەوە، ئەمەش وایان لێدەکات ببنە ئامرازێکی پێویست بۆ کارەکانی کانگاکردنی مۆدێرن.

كۆمپانیای (ناثان نواتشوكو) ڕوونیکردەوە کە کۆمپانیای (تێرابتێکس) بەشێک دەبێت لە كاری گەورەی کانگا لە باشووری ئەفریقا، و لەکاتێکدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی یارمەتیدەر دەبن لە ئاسایش و نەخشەسازی شوێنەکان، هەروەها یارمەتی كریكارەكانی كانگاكان دەدەن لە كاركردنی بنەرەتی لە كانگاكاندا و چاودێری وردی كارەكان دەكەن.

بەمەش ئەفریقای باشوور دەبێتە پێنجەم وڵاتی ئەفریقا کە کۆمپانیای (تێراهۆپتیکس) بەرهەمەکانی بۆ هەناردە دەکات، بە پلەی یەکەم بۆ کڕیارەکانی لە کۆنگۆ، غانا، کینیا، کەناری عاج و نەیجیریا کە فڕۆکەکانی لێ بەرهەم دەهێنرێن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كۆمپانیای (تەکپۆینت ئەفریقا)، زۆربەی فرۆشی کۆمپانیا نەیجیرییەکە لە دەرەوەی وڵاتدایە (لانی کەم 75%ی فرۆشی)، هیوادارە لە پێنج ساڵی داهاتوودا زاڵ بێت بەسەر بازاڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەفریقادا.

كۆمپانیای (ناثان نواتشوكو) هەست دەکات کە هەناردەکردن بۆ باشووری ئەفریقا لێهاتوویی کۆمپانیاکەیان لە بەرهەمهینانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەسەلمێنێت و دەڵێت: “ئەمە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ دامەزراندنی خۆمان وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کیشوەرەکەدا.

كۆمپانیای (ناثان نواتشوكو)  ڕایگەیاندووە، فرۆشیان بڕی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە و وادەردەكەویت  لە ساڵی یەکەمی کارکردنیدا زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت، پێشبینیش دەکات خواست لەسەر فڕۆکەکانی کۆمپانیاکە لە کۆمپانیاکانی کانگاکان لەم كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤زیاتر بكات

ژمارەی خوێندراو : 117 جار

هەواڵی زیاتر